هەردوو شاندەکە جەختیان لە گرنگیی هۆشمەندی و سیاسەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا کردۆتەوە.
شاندێکی ئەنەکەسە لە ئیستەنبوڵ سەردانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستانیان کرد و پێشهاتەکانی سوریا و ڕۆژئاڤای کوردستانیان تاوتوێ کرد.
دوێنێ یەکشەممە 22/12/2024، شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) سەردانی نوێنەرایەتی پارتی نیشتمانپەروەرانی کوردستانیان (PWK)یان لە ئەستەنبوڵ کرد.
شاندەکەی ئەنەکەسە، لە موسلیم محەممەد بەرپرسی تورکیای ئەنەکەسە و شڤان جەزیری بەڕێوەبەری پەدەکە ـ سە، پێکهاتبوو.
کاسم ئەرگون ئەندامی دەستەی کارگێڕی PWK و چەنگیز گونگۆر نوێنەری PWK لە ئەستەنبوڵ و بەریوەبەرایەتی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، پێشوازییان لە شاندەکەی ئەنەکەسە کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی PWK ئەندامانی شاندی هەردوولا بۆچوونەکانی خۆیان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان هێناوەتەگۆڕێ.
لە ڕاگەیەندراوەکەی PWKدا ئاماژە بەوەش کراوە کە هەردوو شاندەکە جەختیان لە گرنگیی هۆشمەندی و سیاسەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا کردۆتەوە.