52 کەسایەتیی دەوڵەتخوازی کورد، بانگەوازێک ئاراستەی پەیەدە و ئەنەکەسە دەکەن

“نەتەوەی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان، بە یەکڕیزی و هەڵوێستی نەتەوەیی، دەبێت بەخاوەن دەستکەوتی گرنگ!”
52 کەسایەتیی دەوڵەتخوازی کورد، بانگەوازێک ئاراستەی پەیەدە و ئەنەکەسە دەکەن لە زووترین کاتدا هاوپەیمانییەک پێکبهێنن بۆ ئەوەی کە بتوانن لە سووریای نویدا، مافە نەتەوەییەکانی کورد مسۆگەر بکەن. هەروەها داوا لە جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەکەن کە دیسان دەستپێشخەرییەکی دیکە بکا و هەردوولا پێکەو کۆبکاتەوە.
بانگەوازی ئەو 52 کەسایەتییە دەوڵەتخوازە بەم شێوەیەیە:
بانگەواز بۆ پەیەدە و ئەنەکەسە
ئێمە وەکوو کۆمەڵێک کەسایەتیی دەوڵەتخواز و پاڵپشت و پشتیوانی خەبات و تیکۆشانی نەتەوەی کورد بۆ دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی، داوا لە هەردوو پارتی سیاسی ڕۆژئاوای کوردستان، پەیەدە و ئەنەکەسە دەکەین کە:
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئەو ئاڵۆزیانەی کە ئەمڕۆکە لە سووریا بەردەوامە، لە لایەک ململانێی نێوان دەوڵەتە موسڵمانەکان (شیعە و سوننە)، لە لایەکی دیکەوە ترس و هەڵوێستی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کێشەی کوردستان و لە لایەکی دیکەشەوە حزووری ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل و فەرەنسا لە سووریا، دەرفەتێکی زێڕین گەلی کوردمان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕەخساوە.
ئێمە بە پێویستیەکی گرنگی دەزانین کە هەموو ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان ڕۆژێک زووتر لە ڕۆژێک یەکبگرن و بە یەک هەڵوێست ببنە خاوەن ئامانجێکی هاوبەش کە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد تێیدا جێگایەکی تایبەتیی هەبێت. هەروەها ئەو خاڵە دەبێ هێڵی سوور بێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی تری سووریا!
کاتێک کورد لە ناوخۆیدا لەسەر شاندێک ڕێکبکەون، پێش ئەوەی بچنە دیمەشق یان لەگەڵ تەحریر ئەل ـ شام کۆببنەوە، پێویستە بە ڕاویژکاریی لەگەڵ ئەمریکا و فەرەنسا و ئیسرائیل ئەو دیدارە بکەن.
پێویستە لەسەر مێزەکانی دیپلۆماسیدا خاوەن هەڵوێستێکی نەتەوەیی بن و هەربۆیە داوا لە بەرپرسانی پەیەدە و ئەنەکەسە دەکەین کە با هەردوولا دەست لە “کەس و هێزە دەرەکییەکان” بەربدەن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەردا؛ بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی کورد بەکاربهێنن. بە بەیاننامەیەک ڕای گشتی ئاگادار بکەنەوە. ئەم ڕاگەیاندراوە هەم متمانە دەبەخشێتە هەردوو لایەن و هەمیش متمانە بەو زلهێزانە دەدات کە پشتیوانی کورد دەکەن.
نوێنەرانی کورد دەتوانن بەم باوەڕە و بەو هەڵوێستە هاوبەشە، خۆیان بۆ کۆبوونەوە و دانەستانەکان ئامادە بکەن. مسۆگەرکردنی ڕێگاچارەی ڕۆژئاڤای کوردستان پێویستە لە ژێر چاودێری “ئەمریکا، فەرەنسا، ئیسرائیل و ئوردن”دا بێت.
لەم بانگەوازەدا داوا لە کاک مەسعوود بارزانی دەکەین کە: با دیسان دەستپێشخەرییەکی دیکە بکا و هەردوولا کۆبکاتەوە. نەتەوەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بە یەکڕیزی و بە هەڵوێستی نەتەوەیی، دەبێت بە خاوەن دەستکەوتی گرنگ!
ئێمە یەک نەتەوەین، زمانمان کوردییە و ناوی وڵاتەکەمان کوردستانە. وەرن ئەم بانگەوازەمان جێبەجێ بکەن!
عەزیز عەلیش ـ مامۆستا، سیاسەتمەدار
یاشار کارادۆگان ـ نووسەر
ئیبراھیم گوچلو ـ پارێزەر، سیاسەتمەدار
شاھین وەلی ـ نووسەر
عۆمەر ئۆ زمەن ـ نووسەر، سیاسەتمەدار
عەلی ئۆنجۆ- چالاکوانی سەندیکا
نەجدەت گووندەم ـ مامۆستا، وەرگێڕ
سەید وەرۆژ ـ نووسەر
فەخریە ئادسای ـ مامۆستا، نووسەر
عەبدولباری ھان ـ کۆنە شارەداری کمکم (ڤارتۆی)
محەمەد سانر ـ رۆژنامەڤان
سەیران دوران ـ سەرۆکا یەکیتییا ژنانی کوردستان
خالد تەمل ـ نووسەر
بارزان کۆچکایا ـ سەرۆکێ فەد.کۆم.کوردستان ل سوید
لوتفی باکسی ـ سیاسەتمەدار
ئێحسان ئایدن ـ مامۆستا
کەنان فان دۆغان ـ نووسەر
مستەفا کلچ ـ رۆشنبیر
دییار عەلیش ـ سۆسۆنۆم
نارین سپکی ـ پارێزەر، ئابووریناس
مەھدی زانا ـ سیاسەتمەدار، شارەوانی پیشووی ئامەد
ناھید حسن ـ ھەلبەستڤان
جانۆ ئامەدی ـ سیاسەتمەدار
رۆدی لگەن ـ ئابووریناس، سیاسەتمەدار
محەممەد موراد ـ ھەلبەستڤان
ڤارۆژ تێلۆ ـ نووسەر، وەرگێڕ
ئیبراھیم حسێن ـ ئەندازیار
مەحموود فەوزی فورات ـ سیاسەتمەدار
یوسوف زیا دۆگەر ـ ئاکادەمیسیەن، نووسەر
دێرسم تەکەش ـ مامۆستا
مستەفا عەلی ـ چالاکڤان
مەتین ئەسەن ـ نووسەر
م. جان ئازبای ـ سیاسەتمەدار
نەزھە کاراھان ـ کارمەند
واحد ئابا ـ سیاسەتمەدار
م. عەلی یلماز ـ کارساز
یوسوف ئایدن ـ مامۆستا
حانف توران ـ سیاسەتمەدار
عۆسمان کاراڤل ـ سیاسەتمەدار، کارساز
نوروللاھ تەیمور ـ سیاسەتمەدار
عەبدوللاھ پۆلات ـ مامۆستا
قاسم کلچکاپ ـ کارساز
عۆسمان کران ـ خانەنشین
عەزیز ئاکگوولوول ـ کارساز
زەینەل عابدین زنار ـ نووسەر
حسنو ئۆنوک ـ سیاسەتمەدار
تالب سانا ـ سیاسەتمەدار
ئیسماعیل عەدس ـ سیاسەتمەدار
مووسا ئەکنگەن ـ سیاسەتمەدار
ئیسماعیل ئای ـ سیاسەتمەدار
حەمدوللاھ ئاکیۆل ـ سیاسەتمەدار
محەممەد ئەرمش ـ سیاسەتمەدار