بەیاننامەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە ڕفاندنی فەیسەڵ قادری ئەندامی PYK-S

بەیاننامەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە ڕفاندنی فەیسەڵ قادری ئەندامی PYK-S

“هەسەدە و لقە ئەمنییەکانی، هێشتا لە پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و ڕەخنەگرەکانیان بەردەوامن”.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 24ی دیسەمبەری 2024دا، تۆڕی چاودێریی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، دەستبەسەر کردنی فەیسەڵ قادری خەڵکی شاری قامیشلۆ لە گوندەوارەکانی پارێزگای حەسەکە لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)وە بەڵگەمەند و پشتڕاست کردەوە. تۆڕەکە ڕاشیگەیاندووە کە ئەو کادیرەی پارتی یەکێتی کوردستان ـ سووریا گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

شایانی باسە کە فەیسەڵ قادری ئەندامی پارتی یەکێتیی کوردستانی سەر بە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە)یە و هەروەها ئاماژەی بەوەش کراوە کە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و لقە ئەمنییەکانی، هێشتا لە پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و نەیاران لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا بەردەوامن و بە شێوەیەکی بێباکانە و بە بیانووی ناڕاست خەڵک دەستبەسەر دەکەن.

تۆڕی چاودێریی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ترسی خۆی لە چارەنووسی نووسەر فەیسەڵ قادری دەردەبڕێت و هۆشداریی دەدات لەوەی کە ڕەنگە ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی یان بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ ببێتەوە.

ڕفاندنی ئەم ئەندامەی پارتی یەکیەتیی کوردستان ـ سووریا (PYK-S) لە کاتێکدا ڕوویدا کە لە ڕێکەوتی 23/12/2024دا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەنەکەسە و مەزڵووم عەبدی لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو. نوێنەری ئەنەکەسە داوای کردبوو کە ئیدی کادیرەکانیان دەستبەسەر نەکرێن و ئەوانەش کە گیراون ئازاد بکرێن، هەروەها مەزڵووم عەبدیش بەجۆرێک رەزامەندیی لەسەر ئەم داواکارییە پیشاندابوو.

پوستێن ھەمان بەش