لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە ڕفێندراوە
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) لە سنووری شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان كوژرا و تا ئێستا وردەكاریی ڕووداوەكە ڕوون نەكراوەتەوە، بەڵام سەركردەیەكی ئەنەكەسە ئاشكرای كردووە كە ئەو ئەندامەیان لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە ڕفێندراوە.
بەپێی زانیارییەكان، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی 1ی 2025، لە شارۆچكەی (ترپەسپی) لە رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ، كەسێك بە ناوی (ئیسماعیل فەتاح) كە ئەندامی ئەنەكەسەیە، لە دۆخێكی گوماناویدا كوژراوە.
لەمبارەیەوە ئه‌سمه‌هان داود، یەكێك لە سەركردەكانی ئه‌نه‌كه‌سه ڕایگەیاندووە: “به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، كادیر و تێكۆشه‌ری دێرین ئیسماعیل فەتاح دوای كوژرانی، تەرمەكەی فڕێ دراوە، لە كاتێكدا ئه‌ندامی ناوخۆی ئەنەكەسە بووه له قامشلۆ و رۆژی پێنجشەممه رفێنراوه. ئەوكات كە ڕفێندرا، راستەوخۆ ئەنەكەسە پەیوەندیی به نووسینگه‌ی مه‌زڵوم عهبدییەوە كرد كه كادیرێكمان رفێنراوه، ئه‌وان گوتیان ئێمه پرسیومانه به‌ڵام لای ئێمه نییه وه‌ك قه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده و په‌یه‌ده كه له رێگای (گركێ له‌گێ) ویستوویه‌تی بێت بۆ قامشلۆ، له‌وێ رفێنراوه. ئێمه له‌ناو ئەنەكەسە بەیاننامەمان دەرنەكردبوو چونكە دەمانویست ڕزگاری بكەین.“
ڕوونیشی كردەوە كە ئێستا تەرمی كادیرەكەیان له پزیشكی دادوەرییە له قامشلۆ.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو كادیرەیان چەند جارێكی دیكە لە لایەن گرووپەكانی رۆژئاوای كوردستانەوە دەستگیر كراوە، بەهۆی ئەوەی یەكێك بووە لەوانەی بەردەوام رەخنەی لە سیاسەتی پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان گرتووە.
لە لایەن خۆشیەوە فه‌یسه‌ڵ یوسف، گوته‌بێژی ئه‌نه‌كه‌سه لەوبارەوە گوتی: “بەڵێ به‌داخه‌وه تەرمی مامۆستا ئیسماعیل فه‌تاح دۆزراوەتەوە، كوژراوه. ئێمە داوامان كردووه كه كه‌س نه‌ینێژن تا لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دروست ده‌بێت له‌سه‌ر هۆكاری پشت كوشتنەكەی.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە لەم دواییانەدا هەوڵێكی فراوان بۆ یەكخستن و یەكڕیزیی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان لەئارادایە و لەم چوارچێوەیەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە كۆبۆتەوە و هەروەها چەندان كۆبوونەوەش لە نێوان لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستاندا كراون.