پەکەکە لەبری ئەوەی کە هاووڵاتیانی سڤیل بپارێزێت و لە ناوچەی شەڕ دووریان بخاتەوە، وەکوو قەڵغان بەکاریان دەهێنێت.
لە کاتێکدا کە دامەزراوە سیاسییەکانی پەکەکە (پەیەدە) و هەسەدە، ماوەی 10 ڕۆژە دانیشتوانی ڕۆژئاڤا لە گوند و شارۆچکە جۆراوجۆرەکانەوە بۆ بەرەکانی شەڕ لە بەنداوی تیشرین دەگوازنەوە و لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنن، هەسەدە کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیل دەگوازێتەوە بۆ لای بەنداوەکە تا بە وڵاتانی جیهان واپیشان بدات کە خەڵکی ڕۆژئاڤا پشتگیریان لێدەکەن.
بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکانی دارکا مازی، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا باڵەکانی پەکەکە لە ڕۆژئاڤا بەتایبەتی پەیەدە و ڕێکخراوە سیاسییەکانی سەر بەهەسەدە، هاووڵاتیانی سڤیلی کورد لە گوند و شار و شارۆچکە جۆروجۆرەکانی ڕۆژئاڤای کوردستانەوە بە ئۆتۆمبێل دەگوازنەوە بۆ بەرەکانی شەڕ لە بەنداوی تیشرین، بۆ ئەوەی ئەم دانیشتووانە پشتگیری لە هەسەدە بکەن.
باسیان لەوەش کردوە کە هەسەدە دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرێتە بەنداوی تیشرین، لەوێش لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سوریادا وەکوو قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنن تا ئەو پەیامە بۆ وڵاتانی جیهان بنێرن کە دانیشتوانی ڕۆژئاڤا پشتگیری لە هەسەدە دەکەن.
هێرشی چەتەکانی “سوپای نیشتمانی سوریا”ی سەر دەوڵەتی تورک، لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاخ و بەنداوی تشرین بەردەوامن و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادانی توند ڕوودەدات و ڕۆژانە زیانی گیانیی لێدەکەوێتەوە.
هاوکات دەولەتی تورکیش بە هاوەن و تۆپخانە و فڕۆکەی جەنگی ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات.
سەرچاوەکانی دارکا مازی ئاشکراشیان کرد کە لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، باڵەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی پەکەکە، بە هەزاران هاووڵاتی سڤیلیان گواستۆتەوە بۆ نزیک بەنداوی تشرین و بە مەبەستی شەرمەزارکردن و ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا، لە نزیک بەنداوەکە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزاییان پێ ئەنجام دەدات.
تورکیا چەند جارێک هێرشی کردۆتە سەر ئەو هاووڵاتیە مەدەنیانە و زۆرێک لە خەڵکی سڤیل بوونەتە قوربانی و پەکەکەش لە میدیاکانی خۆیدا بازرگانی بە خوێنی قوربانیەکانەوە دەکات.
ئایا بەڕاستی تا ئێستا بیستووتانە کە جگە لە پەکەکە، هیچ حیزبێک یان وڵاتێک خەڵکی سڤیل ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ بکات و لە کاتی شەڕدا لە ژێر پەردەی پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکاندا بەکوشتنیان بدات؟
پەکەکە لەبری ئەوەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانە بپارێزێت و لە ناوچەی شەڕ دووریان بخاتەوە، وەکوو قەڵغان بەکاریان دەهێنێت و ڕەوانەی مەرگیان دەکات.
دانیشتوانی دێرک و ناوچەی کۆچەرات بۆ پشتیوانی و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک چوونەتە بەنداوی تشرین، ئایا ئەو خەڵکە ناتوانن لە ناوچەکانی خۆیاندا ناڕەزایەتی دەرببڕن و دەنگی خۆیان بە سەرانسەری جیهان بگەیەنن؟