ئیسماعیل حاج فەتاح ئەندامی ئەنەکەسە، لەلایەن هەواڵگری یەپەگەوە کوژراوە

ئیسماعیل حاج فەتاح ئەندامی ئەنەکەسە، لەلایەن هەواڵگری یەپەگەوە کوژراوە

ئیسماعیل حاج فەتاح 3 ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هەواڵگری یەپەگە باڵی پەکەکە لە ڕۆژئاڤای کوردستانەوە ڕفێندرابوو.

هەواڵگریی یەپەگە، باڵی ڕۆژئاوای کوردستانی پەکەکە، ئەندامێکی ئەنەکەسەی لە پێنجشەممەی ڕابردودا ڕفاند و دوای ئەوەی کە کوشتوویەتی تەرمەکەی لە دەڤەری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان فڕیداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/1/2025، تەرمی ئیسماعیل حاج فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) لە ناوچەی تێربەسپی سەر بە شاری قامیشلۆ دۆزرایەوە.

سەرچاوە تایبەتەکانی پێگەی “دارکا مازی” ئاشکرایان کرد کە ئیسماعیل حاج فەتاح سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هەواڵگری یەپەگە باڵی پەکەکە لە ڕۆژئاڤای کوردستانەوە ڕفێندرابوو هەربۆیە گومانی تێدا نیە کە لەلایەن ئەو دامەزراوەیەی پەکەکەوە کوژراوە.

ئیسماعیل حاج فەتاح خەڵکی گوندی “مووسا گەورا”ی سەر بە چل ئاغایە و ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) بووە و لە بارەگای ئەنەکەسە لە چل ئاغا کاری کردووە.

ئەندامێكی ئەنەكەسە لە سنووری قامیشلۆ كوژرا

پوستێن ھەمان بەش