2 کچ و کوڕێکی مێرمنداڵ کە لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندرابوون، ڕزگارکران

2 کچ و کوڕێکی مێرمنداڵ کە لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندرابوون، ڕزگارکران

پەکەکە بۆ دابینکردنی شەڕڤان و گەریلا پشت بە ڕفاندنی منداڵان لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەبەستێت.

دوو کچ و کوڕێکی خوار تەمەن 18 ساڵ کە لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندرابوون و چەکدارکرابوون، ڕزگارکران و توانیان ریزی ئەو حیزبە بەجێ بهێڵن.

سەرچاوە تایبەتەکانی پێگەی “دارکا مازی” ئەمڕۆ دووسەممە 20/1/2025، ئاشکرایان کرد کە سێ مێرمنداڵی کورد کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە و دوو کچ و کوڕێکن، توانیویانە لەم دواییانەدا لە ڕیزەکانی پەکەکە جودا ببنەوە و هەڵاتوون.

ناسنامەی ئەو مێرمنداڵانەی کورد بریتییە لە:

1ـ ناو و پاشناو: ڕەمەزان بەحری محەممەد.

 کۆدناو: گەڤەر بۆتان ـ هێزل ڕەش.

شوێن و ساڵی لەدایکبوون: دێرک / 2009

بەرواری جیابوونەوە لە پەکەکە: 24/11/2024.

2ـ ناو و پاشناو: ئایناز قوربان عەلی حەسەن.

کۆدناو: هێڤا نیشتمان.

شوێن و ساڵی لەدایکبوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان / 2008

ڕێکەوتی جیابوونەوە: 2/9/2024

3ـ ناو و پاشناو: دونیا زیاد خێرۆ بەدر.

 کۆدناو: زیلان گەریلا.

شوێن و ڕێکەوتی لەدایکبوون: شنگال / 2007

ڕێکەوتی جیابوونەوە لە پەکەکە: 22/12/2024

پەکەکە بۆ دابینکردنی شەڕڤان و گەریلا پشت بە ڕفاندنی منداڵانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەبەستێت، ئەمەش لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە.

پەکەکە ڕۆڵەکانی کورد لە ژێر دروشمی فریودەرانە و بە عەشقی کوردستان و ڕزگارکردنی وڵاتدا هەڵدەخەڵەتینێت و دواتر مێشکیان دەشواتەوە ولە بەرخۆدانیکی ساختە و لە پێناو دروشمی دژەگەلیی “برایەتی گەلان” و دیموکراتیزەکردنی تورکیادا، لە چیاکانی کوردستان بەکوشتنیان دەدات.

پوستێن ھەمان بەش