لە 51 پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان زیاتر لە 300 کەس بە بیانووی پەکەکەوە دەستبەسەر کراون.
ئالیا ئاککوش، هاوسەرۆکی لقی ئیدری دەم پارتی پاش وەرگرتنی ئیفادە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە 18ی شوباتی 2025، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەستەنبوڵ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئالیا ئاککوش لە پارێزگای ئیدر لە باکووری کوردستان.
ئالیا ئاککوش بە بیانووی “ئەندامەتی لە پەکەکە” دەستبەسەرکرا و دواتر ڕەوانەی پارێزگای ئیستەنبوڵ کرا.
ئالیا ئاککوش هاوسەرۆکی لقی ئیدری دەم پارتی بە بیانووی ئەندامێتی پەکەکە دەستبەسەر کرا و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە رەوانەی گرتنگە کرا.
لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا لە 51 پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان زیاتر لە 300 کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی و پشتیوانی لە پەکەکە دەستبەسەر کراون و ئەمڕۆ 30 کەس بە بڕیاری دادگا ڕەوانەی گرتنگە کران.