دەم پارتی بۆ “نەخشەڕێگای ئاشتی” کۆدەبێتەوە

دەم پارتی بۆ"نەخشەڕێگای ئاشتی" کۆدەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارەکەی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و هەنگاوەکانی دوای ئەم قۆناغەش تاوتوێ دەکرێت.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی 22ی ئەم مانگەدا کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی نەخشەڕێگای پارتەکەیان بۆ پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی دەستنیشان بکەن. باکرهان جەختی لەوەش کردەوە کە نابێت پڕۆسەی ئاشتی زیاتر دوابخرێت و پێویستە بە زووترین کات بگاتە ئەنجام.

تونجەر باکرهان لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیی دەم پارتیدا لە ڕێکەوتی 22ی مانگدا بە وردی تیشک دەخرێتە سەر نەخشەڕێگای پرۆسەی ئاشتی و تاوتوێ دەکرێت.

هەروەها ڕاگەیەندرا کە لە هەمان کۆبوونەوەدا بڕیارەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)  بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و هەنگاوەکانی دوای ئەم قۆناغەش تاوتوێ دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە باس لەوە کرا کە بەرپرسانی پەکەکە ڕایانگەیاندووە کە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی چەکدانانەکە، دەبێ دەوڵەتی تورک هەنگاوی یاسایی پێویست هەڵبگرێت.

پوستێن ھەمان بەش