وتەبێژی کەجەکە: پەکەکە بڕیاری نەداوە چەک دابنێت..!

وتەبێژی کەجەکە: پەکەکە بڕیاری نەداوە چەک دابنێت..!

وتەبێژی کەجەکە: هێشتا زووە ئەم دۆخە وەک پرۆسەیەک پێناسە بکەین.

زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە دەڵێت: “پەکەکە بڕیاری چەکدانانی نەداوە”.

لە 12ی ئایاردا پەکەکە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی خۆی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە چەک دابنێن و ئیدی بە هیچ شێوەیەک لە ژێر ناوی پەکەکەدا کار ناکرێت، بە واتایەکی تر بڕیاریانداوە پەکەکە هەڵبوەشێننەوە.

دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە، گفتوگۆ لەسەر شێوازی چەکدانان و تەسلیمکردنی چەکەکان کرا و میدیاکانی تورکیاش باسیان لەو بەروار و ناوچانە کرد کە گەریلاکانی پەکەکە چەکەکانیان لە ژێر چاودێری دەسەڵاتدارانی تورکیادا ڕادەست دەکەن.

زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە سەبارەت بەو پرسە بۆ کەناڵی ستێرک قسەی کرد.

“کەس باسی دانان و ڕادەستکردنی چەکی نەکردووە”

زاگرۆس هیوا گوتی: “لە کۆنگرەی پەکەکە بڕیاری کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری دراوە نەک بڕیاری چەکدانان. نەخێر، تا ئێستا پرۆسەکە بەناوی ئاشتی دەستی پێنەکردووە، چونکە هەردوولا لەسەر ناوی پڕۆسەکە ڕێکناکەون”.

زاگرۆس هیوا لەسەر ئەو بابەتە گوتی: “هێشتا ئەشکەوت و تونێلەکانی بەرخۆدان لە زاپ و مەتینا، لەلایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە گەمارۆ دراون.

مەودای نێوان هێزەکانی گەریلا و سەربازە داگیرکەرەکانی تورکدا 50 مەتر و 100 مەتر دەبێت. چۆن مرۆڤ لە دۆخێکی وادا چەک دادەنێت؟

پێش ئەوەی باس لە دانانی چەک بکرێت، پێویستە باس لە کشانەوەی سوپای داگیرکەری تورک لە خاکی باشووری کوردستان بکرێت.

هێشتا زووە ئەم دۆخە وەک پرۆسەیەک پێناسە بکەین.

ڕێبەر ئاپۆ سەرەتای ئەم قۆناخەی ڕاگەیاندووە و بۆ ئەوەی هەر پرۆسەیەک لەم ماوەیەدا بەرەو پێش بچێت، دەبێ بەر لە هەر شتێک ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد ببێت”.

زگرۆس هیوا دەشڵێت: “ئەگەر دەوڵەتی تورکیا بەڕاستی ئاشتی دەوێت، دەبێت سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لەسەر ئیمرالی بە تەواوەتی هەڵبگرێت”.

Share

پوستێن ھەمان بەش