“لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتدا هیوای بەختەوەری و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم”.
مەسعود بارزانی بەبۆنەی “هەشتی مارس”، ڕۆژی جیهانی ژنانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ژنانی کوردستان و جیهان کرد.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
”٨ـی مارس لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت، ئافرەتانی کوردستان نموونەی فیداکاری و کۆڵنەدان و سەربەرزیین و پێویستە هەموومان ڕێز لە پێگە و ماف و داواکارییەکانیان بگرین.
لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتدا هیوای بەختەوەری و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم.”