ئیسماعیل بێشکچی سەبارەت بە نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان چی گوت؟

ئیسماعیل بێسکچی سەبارەت بە نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان چی گوت؟

ئایا بۆ گەیشتن بەم قۆناخە، پێویستی بەم هەموو شەڕ و کاولکاری و مردنە هەبوو؟

ئیسماعیل بێشکچی کە بە دۆستی کورد ناسراوە و ماوەی 17 ساڵ لەسەر پشتیوانیکردن لە کورد، زیندانی کراوە، هەڵسەنگاندنی بۆ پێڤاژۆکەی “باخچەلی ـ ئۆجالان ـ ئەردۆغان” کرد و گوتی: “ئایا بۆ گەیشتن بەم قۆناخە، پێویستیی بەم هەموو شەڕ و کاولکاری و مردنە هەبوو؟

 لە سێیەمین کۆنفرانسی هەولێر کە لە ڕۆژانی 26-28ی شوبات، لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئیسماعیل بێشکچی سەبارەت بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان گوتی: “ماوەی 40 ساڵە شەڕ دەکەن، داخواز و ئامانجەکانمان چی بوون؟ بەم شێوەیە 50-60 هەزار مرۆڤ و بگرە زیاتریشمان لەدەستدا. ئەمڕۆکە دەوڵەت باخچەلی هەر جارێک دەمی دەکاتەوە دەڵێت ‘دەبێت دەم پارتی دابخرێت’، کەسێک کە بچووکترین قسەی لەسەر دامەزراوە کوردییەکان ئەوەیە، خێرە ئێستا لە سەر یەک تەلەفۆن بۆ ڕێبەرانی پارتی دەم دەکات و سپاسیان دەکات؟…

ئۆجەلان دەڵێ نابێت کورد داوای سەربەخۆیی و فیدرالیزم و مافی کولتووری بکات. ئۆجەلان دەڵێت کە دەبێ کورد لەگەڵ دەوڵەت یەکبگرێت. ئەمەش بەو مانایە دێت کە کورد لە ناو کۆمەڵگەی تورکدا بتوێتەوە.

ئایا بۆ گەیشتن بەم قۆناخە، پێویستی بەم هەموو شەڕ و کاولکاری و مردنە هەبوو؟

ئایا هیچ ئەندامێکی پەکەکە یان کەجەکە نییە بتوانێت ئەم پرسیارانە لە ئۆجەلان بکات؟

پەکەکە زۆرجار چەمکی وەک دیموکراسی و ئازادیی بەکارهێناوە. با بزانین ئایا ئەوەندەیان ئازادی بەدەستخستووە کە ئەم پرسیارەیان لێبکەن؟

ئایا لە ناو ئەواندا ئازادی ئەوەندە گەشەی کردووە کە ئەو پرسیارانە بپرسن؟ ئایا ئەم ئازادییە لەناو ئەواندا هەیە یان نا، ئەمە بابەتی لێکۆڵینەوەیە”.

شایەنی باسە زۆرێک لە خەڵکی دەوروبەر، بانگەوازەکەی ئۆجەلانیان بە خیانەت ناوبردووە و ڕەخنەیان لە هەڵوێستی ئۆجەلان هەیە و دەڵێن کورد لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا هیچ دەسکەوتێکی نەبووە.

پوستێن ھەمان بەش