هەسەدە: تیرۆریستێکی داعش لە پارێزگای حەسەکە دەستگیرکرا

هەسەدە: تیرۆریستێکی داعش لە پارێزگای حەسەکە دەستگیرکرا

هەسەدە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان دژی شانەیەکی داعش لە شارۆچکەی توێنەی سەر بە حەسەکە ئەنجامداوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای حەسەکە لە حڕۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند کە هێزەکانی “تۆل” سەر بە هەسەدە، بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ڕۆژی سێشەممە 25ی ئادار، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە دژی شانەیەکی داعش لە شارۆچکەی توێنەی سەر بە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیرۆریستێکی داعش بە ناوی “عەبدوڵڵا خدر ناسر ئەل فەڕۆخ” دەستگیرکراوە. جگە لەوەش 3 ئامێری پەیوەندی  و بەڵگەنامەی کەسی کە لەگەڵ تیرۆریستەکەدا دۆزراونەتەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هەسەدە لە 23ی ئازاردا و لە 6 ساڵەی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشدا ڕایگەیاندبوو کە داعش هەوڵدەدات سوود لە ئاڵۆزییەکانی سووریا وەربگرێت و خۆی زیندوو بکاتەوە.

هەسەدە ڕاشیدەگەیەنێت: “لەلایەکی دیکەوە چارەنووسی هەزاران بەندکراو کە ئەندام و بنەمالەی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشن و زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی بیانین، گرفتێکی جیددییە و پێویستە چارەسەر بکرێت و چارەسەر کردنی ئەو گرفتەش پێئویستی بە هاوکاریی نیودەوڵەتی و کردنەوەی دادگایەکی نیودەوڵەتی هەیە”.

پوستێن ھەمان بەش