“كچه‌كه‌م نامه‌ی ده‌نگی ناردووه و ده‌یهه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام چه‌كدارانی به‌ناو شۆرشگێری په‌كه‌كه ڕێگرن.”
باوكی ئه‌و كچه‌ی كه چەتەکانی به‌ناو “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە له رۆژئاوای كوردستان رفاندوویانه بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی مەزلووم عەبدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (هەسەدە) ده‌كات كه ئه‌گه‌ر تاكوو یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان كچه تاقانه‌كه‌ی ئازاد نه‌كه‌ن، ئه‌وا خۆی ده‌ستووتێنێت.
محه‌مه‌د قه‌واس عه‌بدی، ته‌مه‌ن 57 ساڵ، باوكی كچه‌كه ده‌ڵێت: “ئه‌و حزبه كچه ته‌قانه‌كه‌میان به‌ناوی روسێل، ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه ڕفاندووه، جگه له‌و منداڵه، منداڵی ترم نیه و خۆشم نه‌خۆشم و ئه‌و یارمه‌تیده‌رمانه له كاروباری خێزانه‌كه‌مان.”
محەممەد قەواس ده‌شڵێ : “كچه‌كه‌م نامه‌ی ده‌نگی ناردووه و باس له‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام چه‌كدارانی به‌ناو شۆرشگێری سه‌ر به په‌كه‌كه ڕێگرن.”
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی تاوه‌كوو یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ئازاد نه‌كه‌ن، ئه‌وه ڕێك سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن، له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری ئارین میركان، له شاری كۆبانێ، ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات”، هه‌روه‌ها داوا له مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و په‌كه‌كه ده‌كات، كچه تاقانه‌كه‌ی كه قوتابییه ئازاد بكه‌ن.
پیشتریش به‌دیاریكراوی له ساڵی 2015، كه‌سێك به‌ناوی (فه‌یسه‌ڵ مسته‌فا هاجانۆ) كه كچێكی له رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه رفێندرابوو و چه‌ندین جار داوای كردبوو ئازادی بكه‌ن، به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه ڕه‌تیان كردبووه‌وه، سه‌رئه‌نجام ئه‌و پیاوه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و پاشان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
چەتەکانی به‌ناو “جوانێن شۆرەشگەر”ی سه‌ر به په‌كه‌كه، ده‌یان منداڵ و گه‌نجیان له رۆژئاوای كوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به مه‌به‌ستی چه‌كداركردنیان رفاندووه.
سەرەڕای ئەوەی کە مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ساڵی 2019دا لەگەڵ ڤێرجینیا گامبا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان، پەیمانێکی واژۆ کردووە و بەڵینی داوە کە ئیدی منداڵان تێکەڵ بە ڕیزی هیزەکانی خۆی نەکات و هەروەها ئەو منداڵانانەش ئازاد بکەن کە پێشتر چەکداریان کردوون، بەڵام هەسەدە و فەرماندەکەی هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە بەڵێن و واژۆکەی خۆیان پێبەند نەبوون و بەردەوام و بەشێوازی جۆراوجۆر منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان دەڕفێنن و بەزۆر چەکداریان دەکەن و لە شەڕەکاندا بەشدارییان پێدەکەن.
بنەماڵەی منداڵە ڕفێندراوەکان، کردەوەی چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە دەکەن و داوا لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی منداڵان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن فشار بخەنە سەر بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاڤا و هەسەدە بۆ ئەوەی چارەنووسی منداڵەکانیان ئاشکرا بکەن.
بەبڕوای چاودێران ئامانجی چەتەکانی تاقمی بەناو “جوانێن شۆرەشگەر” لە ڕفاندنی منداڵی بچووک، شۆردنەوەی مێشکیان بەگوێرەی ئایدۆلۆژیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و چەکدارکردن و تێکەڵکردنیانە بە ڕیزی هێزە چەکدارەکانی پەکەکە.