تورکیا ئەو ناوچانەی وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت ڕاگەیاندووە.
دەوڵەتی تورکیا لە شێرناخ و دەوروبەری، 11 ناوچەی وەک “چیای جودی، چیای گابار، دۆلێ و دێریێ زێر”، بە ناوچەی تایبەت ڕاگەیاند و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ هاتوچۆی بۆ ئەو ناوچانە قەدەغە کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26/3/2025، پارێزگاری شێرناخ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە نێوان ڕۆژانی 26ی ئادار تا 10ی نیسان، واتە بۆ ماوەی15 ڕۆژ هەرچەشنە هاتووچۆیەک بۆ 11 ناوچەی وەک “چیای کودی، چیای گابار، دۆلێ، کەلا مەمێ و دێریی زێری” قەدەغە کراوە و ئەو ناوچانەی وەک ناوچەی ئەمنی تایبەت ڕاگەیاندووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە “قەدەغەکردنەکە بۆ ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی ڕێکوپێکی و سەلامەتی گشتی و نەهێشتنی تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان و ڕێگریکردن لە ڕووداوەکانی توندوتیژی ڕاگەیەندراوە”.