پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دا هەیە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە ئەبوزەبی و لەلایەن بەرپرسانی ئیماراتەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته ئه‌بوزه‌بی و له‌گه‌ڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات، کۆده‌بێته‌وه.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، “هه‌ردوو سه‌رۆک پەیوەندییەكانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌که‌ن.”
پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دا هەیە.
ئاڵۆگۆڕی ئابووریی نێوان هەولێر و ئەبوزەبی، لە ساڵی 2007، بە وەبەرهێنانی ئیماراتی لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستاندا دەستیپێکرد، کە میرنشینە عەرەبییەکە یەکەمین وڵات بوو لەسەر ئاستی جیهان دەست بە کارکردن لە کێڵگە گازی و نەوتییەکانی هەرێمی کوردستاندا بکات.
ئێستاش کۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی، رۆڵی سەرەکیی لە بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆری گەورەترین کێڵگەی گازی هەرێمی کوردستان لە چەمچەماڵی پارێزگەی سلێمانیدا دەگێڕێت.
هەروەها مانگی سووری ئیمارات لە دوای هێرشی ساڵی 2014ی داعش بۆ سەر عێراق و سووریا کە شەپۆڵێکی ئاوەرە و پەنابەرانی بەرەو هەرێمی کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا، رۆڵێکی گرنگی لە دابینکردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ لێقەوماوان هەبوو.