ئامێدی… درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و 3 پێشمەرگە بریندار بوون

ئامێدی... درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و 3 پێشمەرگە بریندار بوون

“پێشمەرگە هەوڵیانداوە درۆنەکە لە خۆیان دوور بخەنەوە و تەقەیان لێکردووە، بەڵام بە خاڵەکەی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە”.

درۆنێکی نەناسراو ئەمڕۆ دووشەممە هێرشی کردۆتە سەر خالێکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری قەزای ئامێدی باشووری کوردستان و بەهۆیەوە 3 پێشمەرگە بریندار بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 28/4/2025، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێکی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک تەقییەوە و لە ئەنجامدا 3 پێشمەرگە بریندار بوون.

ڕاگەیاندنەکانی باشووری کوردستان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەر لە تەقینەوەی درۆنەکە، هێزەکانی پێشمەرگە تەقەیان لە درۆنەکە کردووە و هەوڵیان داوە بیخەنە خوارەوە، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی درۆنەکەوە 3 پێشمەرگە برینداربوون.

وەک ئاژانسەکانی هەواڵ لە باسووری کوردستان ڕایانگەیاندووە، “کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی نیسانی 2025، لەسەری گردی داڤا، بەرامبەر گوندی بەلاڤا، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانیدا  تەقییەوە کە دوێنێ خاڵەکەیان لەو شوێنە داناوە”.

باس لەوەش دەکرێت کە “پێشمەرگە هەوڵیانداوە درۆنەکە لە خۆیان دوور بخەنەوە و تەقەیان لێکردووە، بەڵام درۆنەکە بە خاڵەکەی پێشمەرگە تەقیوەتەوە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەش 3 پێشمەرگە برینداربوون کە دەستبەجێ گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئامێدی.

مەسعود تاهیر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی، ڕایگەیاندووە: “برینی پێشمەرگەکان سووکن و دوای وەرگرتنی چارەسەرییەکان لە نەخۆشخانە دەچنە دەرەوە”.

بەپێی زانیاریەکانی ئێمە پێشمەرگە بریندارەکان دووانیان خەڵکی دهۆک و ئەوی دیکەیان خەڵکی قەزای “ئاکرێ”یە.

پوستێن ھەمان بەش