ئەو درۆنەی هێرشی کردۆتە سەر پێشمەرگە، هی پەکەکە بووە و لە گارەوە ئاراستە کراوە

ئەو درۆنەی هێرشی کردۆتە سەر پێشمەرگە، هی پەکەکە بووە و لە گارەوە ئاراستە کراوە

تا ئێستا دیار نیە کە پەکەکە بۆچی هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.

ئەمڕۆ گەریلاکانی پەکەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و بەهۆیەوە 3 پێشمەرگە بریندار بوون.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” ئاشکرایان کرد، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، گەریلاکانی پەکەکە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزی پێشمەرگە لە گوندی بەلاڤەی سەر بە قەزای ئامێدی باشووری کوردستان و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.

سەرچاوەکانمان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو درۆنە لە چیای گارەوە هاتووە کە لە کۆنترۆڵی گەریلاکانی پەکەکەدایە و خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە نزیک گوندی بەلاڤە کردۆتە ئامانج.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە کە پەکەکە بۆچی هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.

پوستێن ھەمان بەش