پەکەکە: تورکیا هیچ هەنگاوێکی بەرچاوی بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی ئۆجەلان نەناوە

پەکەکە: تورکیا هیچ هەنگاوێکی بەرچاوی بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی ئۆجەلان نەناوە

“پەکەکە پابەندە بە بەیاننامەی نەورۆزی خۆیەوە، کە تێیدا پابەندبوونی خۆی بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەربڕیبوو.”

کۆنسەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ی شوباتدا هیچ هەنگاوێکیان نەگرتووەتەبەر، بەڵام پەکەکە پابەندە بە بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە.

ڕۆژی دووشەممە 28ی نیسان، کۆنسەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند: “ڕوونە کە ئاشتی بەبێ ئازادی و دیموکراسی بوونی نییە، بەبێ ئاشتی لە کوردستاندا، مەحاڵە کۆتایی بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بهێنرێت و ئاشتییەکی ڕاستەقینە بەدی بهێنرێت”.

لە بەشیکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە بارودۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان باشتر بێت و بتوانێت ئازادانە کار بکات تا پێداویستی و داواکارییەکانی بانگەوازەکەی 27ی شوبات جێبەجێ بکات.

کۆنسەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕاشیگەیاند، “سەرەڕای سەرکوت و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا، پەکەکە پابەندە بە بەیاننامەی نەورۆزی خۆیەوە، کە تێیدا پابەندبوونی خۆی بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەربڕیبوو”.

پوستێن ھەمان بەش