ڕۆژی ڕابردووش درۆنێكی بۆمڕێژكراوی پەکەکە لە خاڵێکی پێشمەرگەکانی کوردستان لە گوندی بەلاڤە تەقیەوە.
درۆنێك له سنووری ناحیه‌ی دێره‌لووكی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی به‌سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌دا كه‌وته خواره‌وه و دوو پێشمه‌رگه بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/4/2025، درۆنێك له سنووری ناحیه‌ی دێره‌لووكی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی به‌سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌دا كه‌وته خواره‌وه و دوو پێشمه‌رگه به ناوه‌كانی (بیلال ئیسماعیل شه‌رڤانی و ره‌مه‌زان عابد شێخكی) بریندار بوون.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ دووشەممە 28/4/2025، هه‌ر له سنووری ئامێدی، درۆنێكی بۆمڕێژكراوی پەکەکە لە خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی بەلاڤە تەقیەوە و بەهۆیەوە 3 پێشمه‌رگه بریندار ببوون.
ئەو درۆنەی هێرشی کردۆتە سەر پێشمەرگە، هی پەکەکە بووە و لە گارەوە ئاراستە کراوە