لە مانگی نیساندا دەوڵەتی تورک 90 هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە

لە مانگی نیساندا دەوڵەتی تورک 90 هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە

پەکەکە: ئێمە لەپێناو سەرخستنی “پرۆسەی ئاشتی”دا ئاگربەستمان ڕاگەیاندووە، بەڵام تورکیا لە هێرشەکانی بەردەوامە.

سوپای تورکیا بە بیانووی حزووری پەکەکەوە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا 90 هێرشی ئاسمانیی بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن و هەلیکۆپتەر بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بەهۆیانەوە چوار گەریلا گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی یەکشەممە 4/5/2025، ئامارەکانی شەڕی مانگی نیسانی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد کە لەو مانگەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەبێ پچڕان بەردەوام بوون.

بەگوێرەی ئامارەکەی هەپەگە، لەو مانگەدا (نیسانی 2025) تورکیا لانیکەم 90 هێرشی ئاسمانیی کردۆتە سەر هەرێمی کوردستان و بەهۆیانەوە 4 گەریلا گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە مانگی نیساندا چەکدارێکی دەوڵەتی تورکیش کوژراوە.

پەکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە ئەوان لەپێناو سەرخستنی “پرۆسەی ئاشتی”دا بەشیوەی تاکلایەنانە ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەرتەشی تورکیا هێرشەکانی ڕانەگرتووە و هێشتا لە هێرشەکانی بەردەوامە…

پوستێن ھەمان بەش