دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە کە چەکدارەکەیان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە بریندار ببوو.
وەزارەتی بەرگری تورکیا دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، چەکدارێکی ئەرتەشی ئەو وڵاتە کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بریندارببوو، لە نەخۆشخانە مردووە.
ڕۆژی یەکشەممە 4/5/2025، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، چەکدارێکیان بەناوی “ئۆندەر ئۆزن” کە لە هێرشێکدا بۆ سەر پەکەکە لە چیای خواکورک لە هەرێمی کوردستان بریندارببوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەدا مردووە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە چەکدارەکەیان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە بریندار ببوو.
سەرەڕای هەوڵەکانی پڕۆسەی ئاشتی و ئاگربەستی تاکلایەنەی پەکەکە، بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دژی ئەو ڕێکخراوە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هاوکات پەکەکەش ڕایگەیاندووە کە هەندێک جار وەڵامی هێرشەکانی تورکیا دەداتەوە.