پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەکەی ڕەوانەی ئەنقەرە کردووە!

پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەکەی ڕەوانەی ئەنقەرە کردووە!

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە نوێنەرانی دەوڵەتی تورک لە کۆنگرەی پەکەکەدا ئامادە بوون.

باس لەوە دەکرێت کە پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی خۆی کە لە ڕێکەوتی 5-7ی ئایار بەڕێوەی بردبوو، بۆ دەوڵەتی تورک حڕەوانە کردووە. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی لە کۆنگرەکەدا ناردووە بۆ دەولەتی تورک و دامودەزگاکانی دەوڵەتیش لە هەموو ئەنجام و بڕیارەکانی کۆنگرە ئاگادار کراونەتەوە. دیارە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە نەدراوە، بێگومان هۆکاری ئەمەش بۆ دەوڵەتی تورک دەگەڕێتەوە.

گوایە “پەکەکە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی بۆ ئەنقەرە ناردووە”. هۆکاری ئەوەی کە تا ئێستا ئەوە ڕانەگەیەندراوە، بۆ سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا لەو بارەوە، دەگەڕێتەوە. چونکە هەندێک سەرچاوە هەن کە دەڵێن نوێنەرانی دەوڵەتی تورک لە کۆنگرەی پەکەکەدا ئامادە بوون. وەک دەزانرێت کۆنگرە لە 2 شوێنی جیاوازدا بەڕێوەچووە.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە کۆنگرە بڵاوکردۆتەوە و دەڵێ: “کۆنگرەی 12ی پەکەکە لە ڕۆژانی 5-7ی ئایاردا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. زانیاری و بەڵگەنامەکان سەبارەت بە دەرئەنجامی کۆنگرەی 12ی پەکەکە و ئەو بڕیارانەی دراون، لە داهاتوویەکی نزیکدا و دوای کۆکردنەوەی ئەنجامەکانی ئەو دوو شوێنە جیاوازە، بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێنەوە”.

پوستێن ھەمان بەش