گەریلایەکی یەبەشە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کراوە

گەریلایەکی یەبەشە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کراوە

“نامس جندی ئەحمەد شەرقی”، لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەغدا کراوە.

یەکێک لە گەریلاکانی یەبەشە لە شنگال، لەلایەن سوپای عێراقەوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دەستگیرکرا و ڕەوانەی بەغدا کرا.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی”ئاشکرایان کردووە کە یەکێک لە گەریلاکانی یەبەشە بە ناوی “نامس جندی ئەحمەد شەرقی”، کە خەڵکی گوندی بێرجاری سەر بە “سنوونێ”یە، لە ڕێکەوتی 30/4/2025دا بە تۆمەتی تیرۆر لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەغدا.

سەرچاوەکانمان هەروەها ئاشکرایان کردووە کە نامیس یەکێکە لە گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) و لە لیوای ساهیر تەییاویدا کاری کردووە.

وەک زانراوە، مامی ئەم گەریلایەی یەبەشە بە ناوی “هندی ئەحمەد شەرقی”، بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراوە.

پوستێن ھەمان بەش