گریمانە دەکرێت هێشتا هەزاران لاوی کورد مابن کە پەکەکە ئامادە نیە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان ئاشکرا بکات.
سەرەڕای لەئارادابوونی پرۆسەیەک کە پەکەکە پێی دەڵێت “پێڤاژۆی ئاشتی” و دەولەتی تورکیش بە “تورکیای بێ تیرۆر” ناوی دەبات، هێشتا لاوانی کورد لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانی نێوان پەکەکە و دەوڵەتەوە فیدا دەکرێن. هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای دیکەی ئاشکرا کردووە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە چیای مەتینا و دەڤەری زاپ لە باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە، ڕۆژی سێشەممە 27/5/2025، ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ڕێکەوتی 1ی ئایاردا لە چیای “مەتینا” و دەڤەری “زاپ”ی باشوری کوردستان لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
هەپەگە ناسنامەی ئەو دوو گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ عومەر ئیبراهیم، خەڵکی شێرناخ.
2ـ ئالان کەمال، خەلکی کۆبانێ.
پەکەکە وەکوو سەرجەم ئەو کچ و کوڕانەی کورد کە بەکوشتنی داون، لە ڕاگەیاندنی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو دوو گەریلایەشدا پاش تێپەڕبوونی نزیک بە مانگێک ڕایگەیاندووە کە ئێمە دوو هەڤاڵی ئاپۆییمان لەدەستداوە!.
پەکەکە ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لە کچان و کوڕانی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا لە بەرخۆدانێکی ساختە و لەپێناو دروشمی دژەگەلیی “برایەتی گەلان”دا بەدەست چەکدارانی دەوڵەتی تورکی بەکوشتن داون و پاش تێپەڕبوونی ماوەیەکەی بەرچاو، ئەوسا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی کوردستان ڕادەگەیەنێت. گریمانە دەکرێت هێشتا هەزاران لاوی کورد مابن کە هێشتا پەکەکە ئامادە نیە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان ئاشکرا بکات.