ڕۆیتەرز: ئێران پێش هێرشەکەی ئەمەریکا، یۆرانییۆمە پیتێنراوەکانی گواستووەتەوە

ڕۆیتەرز: ئێران پێش هێرشەکەی ئەمەریکا، یۆرانییۆمە پیتێنراوەکانی گواستووەتەوە

دامەزراوەی فۆردۆ یەکێک لە هەستیارترین و ستراتیجیترین شوێنەکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بوو.

سەرچاوەیەکی ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، پێش هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزاروە ئەتۆمییەکان، زۆرینەی ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوانەمان لە دامەزراوەی فۆردۆ بۆ شوێنێکی نهێنی گواستبووەوە.

شرۆڤەکاران دەڵین: هێرشکردنە سەر دامەزراوەی فۆردۆ، ئاماژەیە بۆ توانای هەواڵگری و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو، بەو پێیەی ئێرانییەکان لە هێڵی بەرگرییان بەهێز کردووە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دیکەی ئەتۆمی.

دوو بەرپرسی باڵای پێنتاگۆن بە کەناڵی ‘سی بی ئێس نیوز’یان ڕاگەیاندووە، سێ فڕۆکەی “B-2″ی ئەمەریکایی هێرشەکەیان بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ کردووە، کە لە ژێر شاخێکدا بە قووڵایی نزیکەی 300 پێ، واتە 90 مەتر، دروست کراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، دامەزراوەی فۆردۆ یەکێک لە هەستیارترین و ستراتیجیترین شوێنەکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بوو.

پوستێن ھەمان بەش