پەیمان یەکێکی دیکە لەو منداڵانەی کوردە کە پەکەکە بەکوشتنی داون

پەیمان یەکێکی دیکە لەو منداڵانەی کوردە کە پەکەکە بەکوشتنی داون

پەکەکە هیچ ئاماژەیەکی بە تەمەنی پەیمان ڕەزا نەکردووە، بۆ ئەوەی خۆی لە تاوانی ڕفاندن و چەکدارکردنی منداڵانی کورد بدزێتەوە.

پەکەکە ناسنامەی گەریلایەکی دیکەی ئاشکرا کردووە کە هێشتا لە تەمەنی مێرمنداڵیدایە و لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە ناوچەی خواکورکی باشووری کوردستان بەدەست چەکدارانی تورکی بەکوشتن داوە.

هەپەگە ڕۆژی شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، گیانلەدەستدانی گەریلایەکی دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ڕێکەوتی 18ی شوباتی 2025 لە ناوچەی خواکورک لە باشووری کوردستان بووەتە ئامانجی هێرشیکی دەوڵەتی تورک و پەکەکە تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی ڕادەگەیەنێت.

هەپەگە ناسنامەی تەواوی ئەو گەریلایەی خۆی بە ناوی “پەیمان ڕەزا” بڵاو کردۆتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە تەمەنەکەی نەکردووە، بۆ ئەوەی خۆی لە تاوانی ڕفاندن و چەکدارکردنی منداڵانی کورد بدزێتەوە.

وەک لە وێنەکاندا دیارە پەیمان هێشتا منداڵە کە پەکەکە بەکوشتنی داوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەشی بۆ ماوەیەکی بەرچاو لە بنەمالەکەی و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە بەسەر گیانلەدەستدانیدا، پەکەکە بەوپەڕی ڕوقایمییەوە لە هەواڵەکەدا دەڵێ: “بە ڕێزەوە یادی پەیمان دەکەینەوە، ئەو میلیتانی ئاپۆ بووە و لەپێناو ئاپۆدا فیدا بووە”.

پوستێن ھەمان بەش