پەکەکە ناسنامەی فەرماندەیەکی عەرەبی یەپەگە ئاشکرا دەکات؛ “وەک عومەر موختار بەرخۆدانی کرد”!!

پەکەکە ناسنامەی فەرماندەیەکی عەرەبی یەپەگە ئاشکرا دەکات؛ "وەک عومەر موختار بەرخۆدانی کرد"!!

“عەلا حەسەکە”، لە ژانیڤەری ئەمساڵدا لەلایەن چەکدارانی سووریاوە کرابووە ئامانج و گیانی لەدەستدابوو.

پەکەکە ناسنامەی فەرماندەیەکی دیکەی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانی ژانیڤەری ئەمساڵ (2026)ی ڕۆژئاڤادا لەلایەن چەکدارەکانی سووریاوە کرابووە ئامانج.

ڕۆژی دووشەممە 22/6/2026، پەکەکە ناسنامەی شەڕڤان و فەرماندەیەکی یەپەگەی بە ناوی “عەلا حەسەکە” بە کۆدناوی “خدر حسێن” ئاشکرا کرد، کە لە مانگی ژانیڤەری ئەمساڵدا لەلایەن چەکدارانی حکوومەتی دیمەشقەوە کرابووە ئامانج و گیانی لەدەستدابوو.

خدر حسێن عەرەب بووە و پەکەکە دەڵێت، “ئەو ئاپۆ و هزری ئاپۆی ناسی و پەیوەندیی بە تەڤگەرەکەیەوە کرد. ئەو دەیهەویست هزری ئاپۆ پێش بخات”.

پەکەکە دەشڵێت: “ئەو وەک عومەر موختار بەرخۆدانی کرد، تەسلیمییەتی قبووڵ نەکرد و بەرگریی لە ڕۆژئاڤا کرد”.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو شەهیدی نەتەوەی دیموکراتیکە، ئەو نەتەوەی دیموکراتیکەی کەوا بەهۆیەوە ڕۆژئاڤا لە مەیدان وەدەرنرا و دوای 20 هەزار شەهید، بە بڕیاری ئیمرالی شەڕڤانانی کورد تێکەڵ بە سوپای عەرەبیی سووریا بە سەرۆکایەتی محەممەد جۆلانیی تیرۆریست کران.

Share