پەکەکە لە ساڵی 2021ـەوە دەیان فەرماندە و کادیری خۆی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەدەستداوە.
هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەکی دیکەی ئاشکرا دەکات، کە ساڵێک لەمەوبەر لە باشووری کوردستان کراوەتە ئامانج و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی شاردرابۆوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە، ڕۆژی سێشەممە 8/7/2025، ناسنامەی فەرماندەیەکی خۆی بە ناوی “مەحمود عەلی”، بە کۆدناوی “سیدار ئارمانج” ڕاگەیاند، کە لە ڕێکەوتی 4ی ئایاری ساڵی 2024دا لە ناوچەی زاپ لە باشووری کوردستان لە هێرشێکی تورکیادا کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو فەرماندەیەی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی شاردبۆوە.
فەرماندەی هەپەگە “سیدار ئارمانج”، لە ساڵی 2013دا تێکەڵ بە پەکەکە ببوو.
پەکەکە لە ساڵی 2021ـەوە دەیان فەرماندە و کادیری خۆی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەدەستداوە و گیانلەدەستدانی زۆربەیانی تا ئەمڕۆش بە شاراوەیی هێشتۆتەوە و ڕاینەگەیاندوون.