ئەو گرووپەی پەکەکە کەوا چەکەکانیان سووتاند 30ـی گەریلابوون، 15 ژن و 15 پیاو بوون.
ئەمڕۆ رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێک گەریلای پەکەکە بەڕێوەچوو، یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بوو.
رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ 11ـی تەمموز، لە کاتژمێر 11:25 خولەک لە ئەشکەوتی جاسەنە، لە سنووری ناحیەی سوورداش لە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی باشووری کوردستان، دەستیپێکرد و 11:45 خولەک کۆتایی هات.
لەنێو گرووپەکەدا کە خۆیان ناو نابوو “گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، نەدیم سەڤەن، تێکۆشین ئۆزان و تەکین مووش لە بەرپرسانی باڵای کەجەکە ئامادە بوون.
ئەو گرووپەی پەکەکە کەوا چەکەکانیان سووتاند 30ـی گەریلابوون، 15 ژن و 15 پیاو بوون. لە رێوڕەسمەکەدا بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە گوتارێکی پێشکێش کرد.
هاوسەرۆکی کەجەکە گوتی، “ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی، كه له کاتی جیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ریزه‌كانی پەکەکەدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشانمان بەڕێوەبردووە، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازییه‌كه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد، عەبدوڵلا ئۆجەلان كه له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی رێکەوتی 19-06-2025 بڵاوی كردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی 27ـی شوباتی 2025 بۆ “ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک”ـی رێبەر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و بڕیاره‌كانی 12ـەیەمین كۆنگره‌ی پەکەکەیە كه له رۆژانی 5- ئایاردا ئه‌نجامی دا”.
هۆزات گوتی: “وه‌ك نیازپاكی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی و سۆسیالیزمیمان؛ له حزوری ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان، چه‌كه‌كه‌مان له‌نێو ده‌به‌ین”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی کەجەکە گوتی: “بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. داوا له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پەیڕەو بكه‌ن”.
هاوسەرۆکی کەجەکە گوتی، “تاوەکو ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك رۆژانه به قوربانی گه‌وره و به تێكۆشانی بێ وێنه به‌ده‌ستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له ئێستا به‌دوایشه‌وه هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وام ده‌بێت”.
بەسێ هۆزات پەیامێکی ئاراستەی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، رۆشنبیر، نووسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران کرد و گوتی: “به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست له‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان تێبگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌ماندا بن.
بەسێ هۆزات داوایەکی دیکەشی هەبوو و گوتی، “داوا ده‌كه‌ین بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی پرسی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن”.