دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە، بەڵام ژمارەی درۆنەکانی ئاشکرا نەکردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، چەند درۆنێک لە سلێمانی خراونەتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسەکانی هەواڵی باشووری کوردستانی ڕاگەیاندووە کە کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، چەند درۆنێک لە سەر بەرزایەکانی ئەزمەڕ و گۆیژە بە ئاراستەی دەباشان هاتوون، دواتر تەقەیان لێکرا و خرانە خوارەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە لای دەباشان بارەگایەکی هێزەکانی کۆماندۆی لێیە، کە زانیان درۆنەکان بە ئاراستەی دەباشان دێن، تەقەیان لێکردوون و تێکشکیان شکاندوون و خستوونیانەتە خوارەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە، بەڵام ژمارەی درۆنەکانی ئاشکرا نەکردووە. هەورەها ئاماژەشی بەوەکردووە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و ئاراستەکردنی شوێنی درۆنەکان دەستی پێکردووە.