پەکەکە گیانلەدەستدانی ئەم 3 گەریلایەی بۆ ماوەی 7 ساڵ شاردبۆوە

پەکەکە گیانلەدەستدانی ئەم 3 گەریلایەی بۆ ماوەی 7 ساڵ شاردبۆوە

“ئارتێش ڕۆژئاڤا” و “ژیندار تەندورەک” و “ئارڤین چراڤ بۆتان” لە باشووری کوردستاندا گیانیان لەدەستداوە.

پەکەکە گیانلەدەستدانی 3 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە دوانیان کچ بوون و لە ساڵی 2018دا بە کوشتنی داون و ئەمڕۆ تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بۆ بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی ئاشکرا دەکات.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە، ڕۆژی یەکشەممە 31/8/2025، ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان گیانی لەدەستداوە.

دەستنیشانیشی کردووە کە ئەو 3 گەریلایە بە کۆدناوەکانی “ئارتێش ڕۆژئاڤا” و “ژیندار تەندورەک” و “ئارڤین چراڤ بۆتان” لە ساڵی 2018دا گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە وەک سەرجەم هەڤاڵەکانیان، گیانلەدەستدانی ئەو گەریلایانەشی بۆ ماوەی 7 ساڵ لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە و لە وەسفیشیدا دەڵێ: ئێمە فیدائیانی ئاپۆمان لەدەستداون و بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە!

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش