نەتانیاهۆ: “لەم هەفتەیەدا بڕیار لەسەر هەنگاوی نوێ بۆ فراوانکردنی شەڕ دەدەم و فەرمان بە ئەرتەش دەکەم”.
دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ بڕیاری داوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە فراوان بکات و هەتا هەموو ناوچەکە کۆنترۆڵ نەکرێت، شەڕ لە دژی حەماس ڕانەگرێت.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی شەوی ڕابردوو 4ی تەمووز ڕایگەیاند کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی داوە و جەختی لەوە کردۆتەوە کە هەتا ئەو کاتەی تەواوی کەرتی غەززە کۆنترۆڵ نەکرێت شەڕ لە دژی حەماس ڕاناگرێت.
هەمان کۆمپانیا ڕایگەیاندووە کە سیستەمی ئاسایشی ئیسرائیل لەو ناوچانەی غەززە کە بارمتەیان تێدا ڕاگیراوە، ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە. جگە لەوەش کەناڵە ئیسرائیلییەکانی وەک کەناڵی 14 و کەناڵی 12 ئاماژە بەوە دەکەن کە “کابینەی جەنگ” دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیار لەسەر کۆنترۆڵکردنی تەواوی کەرتی غەززە بدات.
خودی نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لەم هەفتەیەدا بڕیار لەسەر هەنگاوی نوێ بۆ فراوانکردنی شەڕ دەدات و فەرمان بە ئەرتەشی وڵاتەکەی دەدات. ناوبراو سێ ئامانجی سەرەکیی خستەڕوو:
1ـ شکستپێهێنانی حەماس.
2ـ ئازادکردنی دیلەکان.
3ـ دڵنیابوون لەوەی کە غەززە جارێکی دیکە مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست نەکات.
میدیاکانی ئیسرائیل بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویان کردەوە کە نەتانیاهۆ سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیلی ئاگادار کردۆتەوە و پێی وتووە ئەگەر بە پلانی کۆنترۆڵکردنی تەواوی غەززە ڕازی نەبێت یان نەتوانێت جێبەجێی بکات، ئەوا پێویستە دەست لەکار بکێشێتەوە.