پەکەکە بۆ ماوەی 5 ساڵە کە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو کچە کوردە لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی دەشارێتەوە.
پەکەکە ناسنامەی کچە گەریلایەکی دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2020دا بەدەست جەندرمەی تورک بەکوشتنی داوە و تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی پێنج شەممە 18/9/2025، ناسنامەی کچە گەریلایەکی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە لە ڕێکەوتی 9ی شوباتی ساڵی 2020دا لە باشووری کوردستان بووەتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گیانی لەدەستداوە.
پەکەکە بۆ ماوەی 5 ساڵە کە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو کچە کوردە لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی دەشارێتەوە.
زیلان کچێکی کوردی خەڵکی کەربورانی سەر بە ماردینی باکووری کوردستان بوو کە ئاوارە فەرانسا ببوون و لەوێ وەک پەنابەر دەژیا. دواتر لەلایەن ڕێکخستنەکانی ئەورووپای پەکەکەوە فریو درا و ڕەوانەی چیاکانی باشووری کوردستان کرا.
پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەی، گیانلەدەستدانی زیلانیشی بۆ ماوەی 5 ساڵ لە بنەماڵەکەی شاردبۆوە و ئێستاش بەوپەڕی ڕووهەڵماڵراوییەوە دەڵێ ئێمە هەڤاڵێکی ئاپۆییمان لەدەستچووە.
پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچان و کوڕانی لاوی کورد لە میدیاکانی خۆیدا بڵاودەکاتەوە، کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە. بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەکرێنەوە، وادەردەکەوێت کە هیچکام لە دەولەتە داگیرکەرەکانی کوردستان و دوژمنانی کورد، بە ئەندازەی پەکەکە کچانی کوردیان بە کوشتن نەداوە و ماف و کەرامەتیان لێ زەوت نەکردوون.