چەتەکانی پەکەکە لە مانگی ڕابردوودا 6 منداڵی کوردیان لە کۆبانێ ڕفاندووە و چارەنووسی هیچیان دیار نیە.
چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە دوو منداڵی دیکەی کوردیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون.
ڕفاندنی منداڵان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هەسەدە بەردەوامن و لەم دواییانەدا چەتەکانی بەناو “جوانێن شۆرەشگەر”، کە ڕاستەوخۆ لە پەکەکە فەرمان وەردەگرن، دوو منداڵی تەمەن 11 ساڵانیان لە کۆبانێ ڕفاندووە و هەتا ئێستا چارەنووسی نازانرێت.
سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” ئاشکرایان کردووە کە تاقمی چەتەئاسای “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، لە ڕێکەوتی 8/8/2025دا منداڵێکی تەمەن 11 ساڵانیان بەناوی “لوقمان ساڵح عیسمەت” ڕفاندووە کە خەڵکی گوندی “بیرمەحلێ”یە و بۆ بنکەکانی تایبەت بە ڕاهێنان و چەکدارکردنی منداڵانیان گواستوونەتەوە.
سەرچاوەکانی “دارکا مازی” ئاماژەیان بەوە کردووە کە “لوقمان” برای تاقانەی 6 خۆشکە و بابی لە ژیاندا نەماوە.
سەرچاوەکانی ئێمە لە ڕۆژئاڤای کوردستان هەروەها ئاشکرایان کردووە کە چەتەکەنی “جوانێن شۆرەشگەر”ی سەر بە پەکەکە، لە ڕێکەوتی 16/8/2025دا منداڵێکی دیکەی تەمەن 11 ساڵانیان بەناوی “سەربەست عەلی وەیسۆ” لە کۆبانێ ڕفاندووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
شایانەی باسە چەتەکانی پەکەکە لە مانگی ڕابردوودا 6 منداڵی کوردیان لە شاری کۆبانێ ڕۆژئاڤا ڕفاندووە و چارەنووسی هیچیان نازانرێت.
سەرەڕای ئەوەی کە مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ساڵی 2019دا لەگەڵ ڤێرجینیا گامبا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان، پەیمانێکی واژۆ کردووە و بەڵینی داوە کە ئیدی منداڵان تێکەڵ بە ڕیزی هیزەکانی خۆی نەکات و هەروەها ئەو منداڵانانەش ئازاد بکەن کە پێشتر چەکداریان کردوون، بەڵام هەسەدە و فەرماندەکەی هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە بەڵێن و واژۆکەی خۆیان پێبەند نەبوون و بەردەوام و بەشێوازی جۆراوجۆر منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان دەڕفێنن و بەزۆر چەکداریان دەکەن و لە شەڕەکاندا بەشدارییان پێدەکەن.