فەتلاوی: “سوودانی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه وڵاتانی هه‌رێمی و ئه‌ورووپی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكی له خۆی ڕازی بكات”.
كێشه‌ی كه‌وتۆته نێو لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌مه‌ئاهه‌نگی، هاوپه‌مانێتییه‌كه‌ی نووری مالیكی ده‌ڵێ، ڕێگه ناده‌ن بۆ جاری دووه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
عه‌قیل فه‌تلاوی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندووه، به‌شێك له ئه‌ندامان و به‌ربژێره‌كانیان چوونه‌ته نێو لیسته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، ئه‌وه‌ش ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه به ڕێگه‌ی جیا جیا و توانای ده‌وڵه‌ت كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه.
گوتیشی: “هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌مان، ڕازی نابێ سوودانی جارێكی تر ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك بابه‌ته‌وه له‌وانه سه‌رۆك وه‌زیران بایه‌خ بابه‌تی هاوبه‌شی نادات، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان زۆر گرنگه كه ئه‌و حكوومه‌ته له منداڵدانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست بووه، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی نه‌كرد و تێبینی له‌سه‌ر حكوومه‌ت زۆره، ئێستاش سوودانی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه وڵاتانی هه‌رێمی و ئه‌ورووپی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكی له خۆی ڕازی بكات.”