“دڵنیاین کە بە سایەی دوعا و هیوای دڵسۆزانەی هەموومانەوە، مامۆستاکەمان دیسان تەندروستی پێشووی خۆی وەردەگرێتەوە و جارێکی دیکە لەگەڵمان دەبێت”.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی، دوکتور ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و کۆمەڵناس ڕاگەیەندراوە کە بارودۆخی بەرەو باشبوون دەچێت و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگوازرێتەوە بۆ بەشی ئاسایی نەخۆشخانەکە و چارەسەرەکەی لەوێ بەردەوام بێت. جگە لەوەش لە بەردەم نەخۆشخانەی زانکۆی دیجلە لە ئامەد، خاڵێکی سەردانیکردن بۆ ئۆگرانی ئیسماعیل بێشکچی دانراوە و ئەوانەی سەردان دەکەن دەتوانن لە سەر دەفتەرێکی یادەوەریدا، هەستی خۆیان سەبارەت بە ئیسماعیل بێشکچی دەرببڕن.
وەقفی ئیسماعیل بێشکچی ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخی تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی بەرەو باشتربوون دەڕوات، جەستەی وردە وردە بەرەو تەندروستی دروات و چاک دەبێتەوە. لای ڕاستی کە قورس ببوو، وردە وردە هێزی خۆی وەردەگرێتەوە و قسەکردنەکەشی خەریکە باشتر دەبێت. پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە بگوازرێتەوە بۆ بەشی ئاسایی و لەوێ لە وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی بەردەوام بێت. بۆ پرۆسەی چارەسەری فیزیکییش، پێویستە پزیشکێکی پسپۆڕ بۆ پەرستاریکردنی ئامادە بێت.
لە لایەکی ترەوە ئۆگرانی ئیسماعیل بێشکچی بەردەوام سەردانی نەخۆشخانەی زانکۆی دیجلە دەکەن و لە دۆخی ناوبراو دەپرسن.
لە خاڵێکدا کە تایبەت بە سەردانیکەرانی ئیسماعیل بێشکچی دروست کراوە، دەفتەرێکی یادەوەری دانراوە و ئەوانەی سەردان دەکەن بیر و هەستی خۆیان بۆ ئیسماعیل بێشکچی لەو دەفتەرەدا دەنووسن.
وەقفی ئیسماعیل بێشکچی سپاسنامەیەکی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە بۆ دۆخی بێشکچی بەپەرۆش بوون:
“دڵی گەلەکەمان لەگەڵ مامۆستاکەی لێدەدات!
دوای ئەوەی کە مامۆستای ئازیزمان ئیسماعیل بێشکچی لە نەخۆشخانە خەوێندرا، لەسەرووی هەمووانەوە ڕای گشتی کورد و بەسەدان دۆست و ئۆگری مامۆستا هاتنە نەخۆشخانە و هەروەها لە ڕێگەی دیکەوە پەیوەندییان بە بەرپرسانی دامەزراوەکەمانەوە کرد و نیگەرانیی خۆیان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەیان خواست و ئامەدەیی خۆیان بۆ هاوکاری و پاڵپشتی دەربڕی.
بەتایبەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەتی کوردستان.
تونجەر باکرهان سەرۆکی گشتی دەم پارتی، کەسیکن بایندر سەرۆکی گشتیی بەدەپە، بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتیی پەسەکە، سینان چیفتیورەک سەرۆکی گشتی کەکەپە، سەرتاچ بوجاک لە پەدەکە-باکور، مەرال دانش بەشتاش، وتەبێژی هەدەکە.
سەزگین تانرکولو، شاندی جەهەپە، جەنگیز چاندار و سەرهات ئەرەن، شاندی دەم پارتی، سەرا بوجاک و دۆغان هاتون، هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد، بەرپرسان و ئەندامانی هاکپار و پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، ڕۆشنبیران و نووسەران و هونەرمەندانی کورد؛ بەتایبەت ژووری پزیشکانی ئامەد و دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامەد و ئەو تیمە تەندروستییانەی کە چارەسەری پزیشکی پێشکەش بە مامۆستا دەکەن و زۆرێک لە پزیشکە تایبەتەکانی تر کە هاتبوون و ئۆگریی خۆیان بۆ مامۆستاکە دربڕی و ئەو کەسانەی لە دوورەوە هاتن و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی مامۆستا دەربڕی؛ بە سەدان کەس لە ئەندام و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئۆگرانی مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی کە مومکین نیە ناوی هەموویان لێرەدا ڕیز بکەین، هاتنە نەخۆشخانە و هیوای خۆیان بۆ چاکبوونەوەی مامۆستا بێشکچی و خۆشەویستی خۆیان دەربڕی…
بەتایبەتی لە ئەوروپا، لە چوار گۆشەی جیهاندا، ئۆگرانی مامۆستا بەدواداچوون دەکەن و لە ڕەوشی تەندروستی مامۆستا دەپرسن. هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە هەزاران دۆستی مامۆستا هەست و خۆشەویستی خۆیان بڵاودەکەنەوە.
لە کۆتاییدا نەزیرە جبۆ، نوێنەری دامەزراووەقفەکەمان لە ئامەد و کارمەندانی دامەزراوەکەمان، کە ئەوەی لە توانایاندا هەبوو درێخییان نەکرد.
وەک سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەریی وەقفی ئیسماعیل بێشکچی، سوپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەش بە هەموو لایەک دەکەین. ئێمە دڵنیاین کە بە سایەی دوعا و هیوای دڵسۆزانەی هەموومانەوە، مامۆستاکەمان دیسان تەندروستی پێشووی خۆی وەردەگرێتەوە و جارێکی دیکە لەگەڵمان دەبێت”.