میدیاکانی پەکەکە دیسان هەواڵی درۆیان بڵاوکردەوە: ئەو دیوارە سنوورییەی عێراق دروستی دەکات، دەڵێن “پەدەکە دروستی دەکات”

میدیاکانی پەکەکە دیسان هەواڵی درۆیان بڵاوکردەوە: ئەو دیوارە سنوورییەی عێراق دروستی دەکات، دەڵێن"پەدەکە دروستی دەکات"

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق: “دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی سەر سنووری ڕۆژئاڤا- سووریا لەلایەن ئێمەوە ئەنجام دەدرێت”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە میدیاکانەوە هەواڵی دروست کردنی دیوارێکی کۆنکرێتی لەسەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاڤای کوردستان بڵاوبووەوە. پرسیاری ئەوەی کە کێ ئەو دیوارەی دروستکردووە، بووەتە بابەتی مشتومڕ لە میدیاکاندا. وەک ئاشکرا بووە، ئەو دیوارە لەلایەن عێراقەوە دروستکراوە کە ماوەی 12 ساڵە هاوپەیمانی پەکەکەیە.

میدیای پەکەکە: پەدەکە دیوارەکە دروست دەکات

میدیاکانی پەکەکە و لقەکەی ڕۆژئاڤای ئیدیعای ئەوە دەکەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دیوارێک لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا دروست دەکات. میدیاکانی پەکەکە بڵاویانکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکردنی دیوارێکی کۆنکرێتی بە بەرزی 3 مەتر و بە پانی 75 سانتیمەتر لەسەر سنووری ڕۆژئاوا دەستپێکردووە. پەکەکە لە هەواڵەکاندا بە ئاشکرا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ی کردۆتە ئامانج و ئیدیعای ئەوەی کردووە کە ئەو دیوارە بۆ “پشتیوانیکردن لە هەڕەشەکانی ئەحمەد شەرع” دروست دەکرێت.

بەڵام زۆری نەخایاند کە  درۆو چەواشەکارییەکی پەکەکە ئاشکرا بوو. چوونکە دیوارەکە لە ساڵی 2022ـەوە بە ئاگاداری پەکەکە و هێزە ناوچەییەکانی دروست کراوە. میدیاکانی پەکەکە هەروەها بڵاویان کردۆتەوە کە “دەروازەی سنووری سێمالکا لەلایەن پەدەکەوە داخراوە”. بەڵام ئەو دەروازەیە کە بە دەروازەی سێمالکا- پێشابوور دەناسرێت، بۆ خەڵکی سڤیل و هاوکارییەکان کراوەیە.

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق: ئێمە خەریکی دروستکردنی دیوارەکانین

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو کارەی کە باسی لێوە دەکرێت بە تەواوی لە ژێر چاودێریی حکومەتی عێراقدا ئەنجامدراوە. فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پلانەکە هەموو هێڵە سنوورییەکان، بە سێگۆشەی عێراق-تورکیا-سووریاشەوە لەخۆدەگرێت.

جەنەڕاڵ حەیدەر کەرحی، وتەبێژی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی “رووداو”ی باشووری کوردستان، ڕایگەیاند: “دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی سەر سنووری ڕۆژئاڤا- سووریا بە سەرپەرشتی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق ئەنجام دەدرێت”.

ماوەی 2 ساڵە میلیشیاکانی سەر بە پەکەکە، پاسەوانی ئەو کەسانە دەکەن کە لەسەر دیوارەکە کار دەکەن

لێدوانەکەی کەرحی، وتەبێژی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق، ھەواڵەکەی پەکەکە ڕەتدەکاتەوە. بەڵام لە پشت دیوارەکانەوە ڕاستییەکی تر هەبوو. پەکەکە و ئیدارەی ڕۆژئاڤا لەسەر بەشی شەنگالی دیوارەکە لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتبوون و بێدەنگەیان لێکرد. ئێستا دوای ئەوەی کە پەڕیونەتەوە بۆ ناو سنووری هەرێمی کوردستان، خۆیان وەک خەشیم پیشان دەدەن کە گۆیا ئاگایان لەو ڕووداوە نیە.

دەوڵەتی عێراق لە مانگی نیسانی 2022دا دەستی بە دروستکردنی دیوارێک لە ناوچەی نێوان ڕۆژئاڤا و شنگال کرد، هەرچەندە لەو کاتەدا میدیاکانی پەکەکە چەند جارێک هەواڵیان لەسەر ئەم بابەتە بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر ڕێککەوتنێک لە نێوان لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەکەکە لە بەغدا و ئیستیخباراتی عێراق کرا. بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، پەکەکە و لقوپۆپەکانی، لە دیوی عێراقەوە دەستوەردان لە دروستکردنی دیواری هێڵی تەلعەفەر- شەنگال ناکەن. تەنانەت پەکەکە بە وەرگرتنی پشکێک لە گرێبەستە لۆجستیکیەکان بۆ ئەو تیمەی کە کاریان لەسەر دیوارەکە دەکرد لە ناوچەکەدا، لە ڕووی داراییەوە گوژمەیەکی گەورە پارەیان وەرگرت.

جگە لەوەش میلیشیای یەبەشە سەر بە پەکەکە، ماوەی دوو ساڵە کە لە ژێر چەتری “حەشدی شەعبی”دا، پاسەوانی دیوارەکە لە شەنگال دەکەن. هەرچەند ماوەی دوو ساڵە میدیاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە و یەپەگەدا لە شنگال کە دیوارەکە دروست دەکرا، بەڵام بێدەنگەیان لێدەکرد و ئەم بابەتەیان لە ڕای گشتی دەشاردەوە. بەڵام دوای تەواوبوونی دیوارەکە لە شنگال، ئەوجا میدیاکانی سەر بە پەکەکە هەواڵی درۆیین و چەواشەکارانەیان بڵاوکردەوە و پەدەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج.

میدیاکانی پەکەکە ئەو دیوارانەی کە عێراق دروستی کردوون وەک ئەوە دەخاتەڕوو کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دروست کرابن و بەم شێوەیەش دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە پەدەکە درێژەپێدەدات.

پوستێن ھەمان بەش