پەکەکە گیانلەدەستدانی ئەم پۆلە گەریلایەی لە ساڵی 2019ـەوە شاردۆتەوە

پەکەکە گیانلەدەستدانی ئەم پۆلە گەریلایەی لە ساڵی 2019ـەوە شاردۆتەوە

پەکەکە: ئەوان خۆیان کرد بە قوربانی ئاپۆ و لایەقی ڕێبەر ئاپۆ بوون!.

ناسنامەی 6 لاوی دیکەی کوردی ئاشکرا بوو کە لە ساڵی 2019دا کەوتبوونە بەر هێرشی دەوڵەتی تورک و پەکەکە هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی دووشەممە، 29ی ئەیلوولی 2025، ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە لە ساڵی 2019دا لە ناوچەکانی “زاپ، ئاڤاشین و قەندیل” لە باشووری کوردستان بەدەست چەکدارانی تورکیا بەکوشتنی داون و هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ واتە بۆ ماوەی 6 ساڵ، هەواڵی گیانلەدەستدانەکایەنی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 6 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ ڕۆژبین موگدات، خەڵکی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.

2ـ جەلیلە داوود، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.

3ـ ئیسرا ئیبراهیم، خەڵکی مەلەت لە باکووری کوردستان.

4ـ عەزیز سەعید، خەڵکی مانیسای.

5ـ فەرهاد ئیسماعیل، خەڵکی جۆلەمێرگ.

6ـ ردوان محەممەد، خەڵکی ئامەد.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 6 گەریلایەشی بۆ ماوەی چەند ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردۆتەوە و ئێستاش بەوپەڕی ڕووهەڵماڵراوییەوە دەڵێت ئەوان خۆیان کرد بە قوربانی ئاپۆ و لایەقی ڕێبەر ئاپۆ بوون!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش