پەکەکە ماوەی 4 ساڵە گیانلەدەستدانی ئەم پۆلە گەریلایە دەشارێتەوە

پەکەکە ماوەی 4 ساڵە گیانلەدەستدانی ئەم پۆلە گەریلایە دەشارێتەوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

ناسنامەی 4 لاوی دیکەی کوردی ئاشکرا بوو کە لە ساڵی 2021دا کەوتبوونە بەر هێرشی دەوڵەتی تورک و پەکەکە هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی شەممە، 27ی ئەیلوولی 2025، ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە 4 ساڵ لەوەپێش بەدەست چەکدارانی تورکیا بەکوشتنی داون و هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ واتە بۆ ماوەی 4 ساڵ، هەواڵی گیانلەدەستدانەکایەنی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

ئەو 4 گەریلایە لە مانگەکانی حوزەیران و تیرمانگی ساڵی 2021دا لە ناوچەکانی “گارە و مەتینا” لە باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 4 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ دیلان محەممەد، خەڵکی مانیسا.

2ـ ئیحسان مەنسور، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.

3ـ فورات شەرەف، خەڵکی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان.

4ـ ژێهات باگۆک، (ناوی ڕەمزی).

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 4 گەریلایەشی بۆ ماوەی چەند ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردۆتەوە و ئێستاش بەوپەڕی ڕووهەڵماڵراوییەوە دەڵێت ئەوان خۆیان کرد بە قوربانی ئاپۆ و لایەقی ڕێبەر ئاپۆ بوون!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش