هاوپەیمانان لەم حەوتوویەدا دوو کاروانی سەربازیی ڕەوانەی ڕۆژئاڤا کردووە کە لە 60 بارهەڵگری پڕ لە کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی پێکهاتبوو.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، وەکوو هەنگاوێک بۆ بەهێزترکردنی بارەگاکانیان لە حەسەکە، 25 بارهەڵگری سەربازی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش، لە گواستنەوەی کەلوپەل و کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی بۆ بارەگاکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، کاروانێکی نوێی هاوپەیمانان کە لە 25 بارهەڵگری پڕ لە کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی پێکهاتبوو، لە هەرێمی کوردستانەوە و لە ڕێگای “دەروازەی سنووریی وەلید”ـەوە ڕەوانەی ڕۆژئاڤا کراوە.
هەمان سەرچاوە ڕاشیگەیاندووە کە ئامانجی هەناردنی ئەو کاروانە سەربازییە، بەهێزترکردنی بارەگاکانی هاوپەیمانانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کاروانەکە ڕەوانەی بارەگای قەسرکێ لە باکووری حەسەکە کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە 28ی ئەم مانگەشدا کاروانێکی تری گەورەی هاوپەیمانان کە لە 35 بارهەڵگر پێکهاتبوو لە ڕێگەی هەمان دەروازەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرابوو.