نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی “پرۆسە ڕاوەستاوەکە” و پرسی ڕۆژئاڤا، سەردانی تورکیای کرد…

نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی "پرۆسە ڕاوەستاوەکە" و پرسی ڕۆژئاڤا، سەردانی تورکیای کرد...

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت سووریا بە شێوەیەکی لامەرکەزی بەڕێوەبچیت و هەموو کەس خۆی بە خاوەنی وڵاتەکە بزانێت”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. سەبارەت بە کۆبوونەوەکە هیچ لێدوانێک نەدرا. بەڵام بانگەشەکان باس لەوە دەکەن کە ڕۆژئاڤا تەوەرێکی سەرەکی بووە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەسەر کراوە.

سەرچاوە نزیکەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەکەی ئاماژە بەوە دەکەن کە نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی پڕۆسەی ڕاوەستاوی ئاشتی نێوان دەوڵەتی تورک و پەکەکە، سەردانی تورکیای کردووە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، نێچیرڤان بارزانی هەم هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەمیش هەڵویستی تەڤگەری سیاسیی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاڤە کردووە. بزووتنەوەی سیاسیی بارزانی لە دژی هەڵوەشاندنەوەی هێزی سەربازیی کوردە لە ڕۆژئاڤای کوردستان و جەخت لە دامەزراندنی سیستەمێکی لامەرکەزی دەکاتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، نێچیرڤان بارزانی پێشنیازی بە حکومەتی تورکیا کردووە کە “رۆژئاڤا بە فەرمی بناسێت و مافەکانی قبووڵ بکات”. وەک ڕاگەیەندراوە، ئەم سەردانە لە کاتێکدا کە ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژئاڤای کوردستاندا خەریکن زیاتر پەرەدەستێنن، پێگەی بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاڤا بەهێزتر دەکات.

هەرێمی کوردستان دژی سووریایەکی مەرکەزییە…

پێکهاتەی سیاسی و هێزەکانی هەرێمی کوردستان دژایەتی خۆیان بۆ سیستەمێکی مەرکەزی و نەپاراستنی مافەکانی ڕۆژئاوا دەربڕییوە. بە تایبەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی، بەڵێنی “هەموو پاڵپشتییەکی بۆ ڕۆژئاڤا” داوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری میریدا قسەی کرد و ڕایگەیاند:

“هەر گۆڕانکارییەک ڕوودەدات با ڕوو بدات، لە بەرژەوەندی ڕۆژئاڤادایە کە ڕێگایەک لەگەڵ دیمەشق بدۆزێتەوە، دەبێت چارەسەرێک لەگەڵ دیمەشق بدۆزنەوە” و ڕاشیگەیاند “لەدژی بۆچوونی حکومەتی سوریایە سەبارەت بە ئەنتەگرەکردنی هێزەکانی هەسەدە لە ناو سوپای سوریادا”.

بارزانی ڕەخنەی لە پێشنیازەکانی ئێستای ئەنتەگرەکردن (یەکگرتن) گرت و وتی، “دەڵێن ‘وەرن تێکەڵ بە ئەرتەشی سووریا ببن’، بەڵام تاکلایەنانە وەرن؛ ئەمە دروست نییە”.

بارزانی وەبیری هێنایەوە کە کورد لە شەڕی داعشدا باجی قورسی داوە و تا ئێستاش دەیان هەزار ئەندامی داعش لە کەمپی هۆڵدان و ڕایگەیاند کە ناتوانرێت ئیدارەیەکی ناوەندی بسەپێندرێت و نابێت ئەم ڕاستییە پشتگوێ بخرێت. نێچیرڤان بارزانی، جەختی لە تێڕوانینی خۆی بۆ سووریای لامەرکەزی کردەوە و گوتی: “دەبێت سووریا بە شێوەیەک بەڕێوەبچێت کە لامەرکەزی بێت و هەموو کەسێک لە سووریا خۆی وەک خاوەنی وڵاتەکە ببینێت، ئەگەرنا حوکمڕانی مەحاڵە”.

Share

پوستێن ھەمان بەش