قامیشلۆ: بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غاز ئاگر کەوتەوە و 4 کەس بریندار بوون

بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غاز لە چێشتخانەیەک لە شاری “قامیشلۆ”ی ڕۆژئاوای کوردستاندا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە 4 کەس بە سووتانی سووک بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیاکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر، ئاگرەکە لە چێشتخانەیەکدا کەوتووەتەوە و بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری سەر بە شارەوانیی گەل، لە ماوەیەکی کورتدا دەستوەردانیان کرد و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد و نەیانهێشت تەشەنە بکات و بیناکانی دەوروبەری چێشتخانەکە بگرێتەوە.