پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2014دا گیانیان لەدەستداوە

پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2014دا گیانیان لەدەستداوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2014دا بەکوشتنی داون و پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 11 ساڵ، تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی ڕادەگەیەنێت.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەمڕۆ چوارشەممە 29/10/2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە یەکێکیان کچەگەریلا بووە و زیاتر لە  11 ساڵ لەوەپێش، واتە لە مانگەکانی تەباخ و مژداری ساڵی 2014دا لە هەرێمی “زاپ”ی باشووری کوردستان بەکوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، ئەو 5 لاوە کوردە لە مانگەکانی تەباخ و مژداری ساڵی 2014دا، لە دەڤەری “زاپ”ی باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەو کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 5 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ جەبار محەممەد ئەمین، خەڵکی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

2ـ دیلان نازم، خەڵکی ئەردەخان لە باکووری کوردستان.

3ـ ئۆلاش تورابی، خەڵکی بۆرسا.

4ـ عادڵ هەمزە، خەڵکی رووها لە باکووری کوردستان.

5ـ موسلم محەممەد، خەڵکی رووها لە باکووری کوردستان.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 5 گەریلایەشی بۆ ماوەی زیاتر لە یازدە ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان فیدای ئاپۆ کرد!.

لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەماڵەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.

بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش