هیچ سەرکردەیەک هێندەی ئۆجەلان شەرمەزاری و ڕووڕەشیی بۆخۆی تۆمار نەکردووە

هیچ سەرکردەیەک هێندەی ئۆجەلان شەرمەزاری و ڕووڕەشیی بۆخۆی تۆمار نەکردووە

ئۆجەلان هیچکات داوای لێبوردنی لە دایکانی گەریلا شەهیدەکان نەکردووە و ئەمەس شەرمەزارییەکی دیکەیە لەسەر ئەو مێژووە پڕ لە ڕووڕەشییەی کە ئاپۆ بۆخۆی تۆماری کردووە.

سەرۆک بارزانی ڕۆژی پێنجشەممە 30/10/2025، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و بنەماڵەی شەهیدانی پێشمەرگە لە شاری دهۆک کۆبووەوە.

سەرۆک بارزانی ڕێز و حورمەتی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان دەربڕی و گوتی: “جگە لە خوای گەورە سەر بۆ هیچ کەسێک دانانەوێنین، تەنها بۆ دایکانی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدان دەیان جار کڕنۆش دەبەین”.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکەش لە یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکەی لە گوڵانی ساڵی 1999دا، داوای لێبوردنی لە دایکی چەکدارانی تورکیا کرد، ئەو عەسکەرە تورکانەی کە لەلایەن گەریلاکانەوە کوژرابوون و پێی گوتن: “پێویستە من بە بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدان بڵێم: من خۆم بە هاوبەشی ئەو خەم و ناخۆشییە قووڵە دەزانم کە لە دڵی ئێوەدایە، خۆم بە شریکی خەمی بنەماڵەی شەهیدان دەزنام و دڵگرانم”.

لە دەسپێکی “پرۆسەی چارەسەری”یەوە لە 27ی شوباتی ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ، ئۆجەلان 5 بانگەوازی کردووە و لە هیچ کامیاندا داوای لێبوردنی لە دایکانی شەهیدانی گەریلا نەکردووە، بەڵام خەم و پەژارەی قووڵی خۆی بۆ ئەو 4 سەربازە تورکە دەربڕی کە لە ئەشکەوتێکی باشووری کوردستاندا بە غاز خنکابوون.

ئەمەش شەرمەزارییەکی دیکەیە لەسەر ئەو مێژووە پڕ لە ڕووڕەشییەی کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ خۆی تۆماری کردووە.

Share

پوستێن ھەمان بەش