پەکەکە ناسنامەی 7 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە ماوەیەک بوو گیانلەدەستدانەکەیانی دەشاردەوە

پەکەکە ناسنامەی 7 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە ماوەیەک بوو گیانلەدەستدانەکەیانی دەشاردەوە

پەکەکە: ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و بوون بە قوربانی ئاپۆ و ڕێبەرێتی!.

ناسنامەی 7 لاوی دیکەی کورد ئاشکرا بوو کە پەکەکە لە ئاداری ئەمساڵدا لە دەڤەری زاپ لە باسووری کوردستان بەکوستنی دابوون و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی یەکشەممە 2/11/2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 7 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ (2025)دا لە دەڤەری زاپی باسووری کوردستان بەکوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردبۆوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 7 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ عەگید راسیم، خەڵکی بەدلیس لە باکووری کوردستان.

2ـ بێریڤان حسنۆ، خەڵکی شێرناخ لە باکووری کوردستان.

3ـ ڕەجەب عیسا، خەڵکی ماردین لە باکووری کوردستان.

4ـ وەیسی ڕەجەب، خەڵکی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.

5ـ عومەر حەردان، خەڵکی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

6ـ سالم سلێمان، خەڵکی ڕمێڵان لە ڕۆژئاوای کوردستان.

7ـ خەلیل عەبدولقادر، خەڵکی ڕەققا.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، لە وەسفی ئەم 7 گەریلایەشدا دەڵێت ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان فیدای ئاپۆ کرد!.

لەکاتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.

بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش