چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ ئەوەی کە دەمیرتاش ئازاد بکرێت

چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ ئەوەی کە دەمیرتاش ئازاد بکرێت

سەلڤی: لەناو حکومەتی تورکیادا ئامادەکاری بۆ “پاکێجی ئازادی” هەیە و لەناو “ئاک پارتی”دا کەسانێک هەن دەڵێن با لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە.

عەبدولقادر سەلڤی، نووسەری ڕۆژنامەی حورییەت لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا ئیدیعای ئەوەی کردووە کە چەند ڕۆژێک ماوە بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و ئەردۆغان هەڵوێستێکی ئەرێنی لەسەر ئەو بابەتە نیشانداوە.

عەبدولقادر سەلڤی، نووسەری ڕۆژنامەی حورییەت، کە بە نزیکایەتی لە حکومەتی تورکیا ناسراوە، لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا هەندێ زانیاریی لەسەر ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە خستووەتەڕوو.

سەلڤی لە وتارەکەیدا ڕایگەیاندووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گفتوگۆکانی پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی پەرلەمانیی پارتەکەیدا، هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرامبەر ئازادکردنی دەمیرتاش نیشانداوە.

سەلڤی وتوویەتی: “کاتێک سەرۆککۆمار ئەردۆغان بەشداری کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حزبەکەی کرد، من سەبارەت بە پرسی دەمیرتاش لەگەڵ کەسێکی گرنگ قسەم کرد. کاتێک ئاگاداری کردمەوە کە ئەردۆغان لێدوانێکی ئەرێنی دەدات، منیش گرنگیم بەو پرسە دا.

دوای کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دەمیرتاش پرسیار لە ئەردۆغان کرا. ئەویش لە وەڵامدا وتی: ‘ئەم وڵاتە وڵاتی دادپەروەرییە، دەزگای دادوەری هەر بڕیارێک بدات، ئێمە بەو پێیە مامەڵە دەکەین’.

سەلڤی هەروەها قسەکانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپەی وەبیرهێنایەوە کە وتبووی: “ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، دەبێتە هۆکاری خێر” و وتی: ئیدی رێگای بۆ دەمیرتاش ئاشکرا کرد”.

سەلڤی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامادەکاری بۆ “پاکێجی ئازادی” لەناو حکومەتدا هەیە و لە درێژەدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەناو “ئاک پارتی”دا کەسانێک هەن دەڵێن با لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە، با تەنها بە دەمیرتاشەوە نەوەستین، با ڕێگا بۆ ئازادکردنی کەسانی وەک عوسمان کاڤالا خۆش بکەین کە لە کۆمەڵگەدا چاوەڕێیان دەکەن.

ڕوانگەی لەمشێوەیە بە ناوی “ئێمە کەشێکی ئازادیخوازانە دەخوڵقێنین” ناسراوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش