ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا

بڕیارە سبەی ئەحمەد شەرع لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
ئاژانسی فەرمیی سووریا ڕایگەیاندووە کە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا بەمەبەستی چەند دیدارێکی فەرمی، گەیشتووەتە ئەمریکا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا)، ئەحمەد شەرع دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی کەشوهەوای “COP30” لە بەرازیل، گەیشتۆتە ئەمریکا.
بڕیارە سبەی ئەحمەد شەرع لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی پشتڕاستی کردۆتەوە کە دۆناڵد ترەمپ سبەی دووشەممە لە کۆشکی سپی میوانداری ئەحمەد شەرع دەکات.
پێشبینیش دەکرێت لە دیداری نێوان ترەمپ و شەرعدا پرسە دووقۆڵی و ناوچەییەکان بەتایبەتی هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، تاوتوێ بکرێن.