یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دادگای مووسڵ دۆسیەکەیان هەڵپەساردووە تا ئەوکاتەی کە هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی دێت.
هەواڵێکی دارکا مازی سەبارەت بە پارچە زەوییەک لە مووسڵ کە بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن بەشێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبییەوە دەستی بەسەردا گیرابوو و دواتر وەک پارچە زەوی بچووک فرۆشرابوو، بووە هۆی دادگاییکردنی ئەو کەسانەی ناو حەشدی شەعبی کە دەستیان لەم کارەدا هەبووە و لە ئێستادا دۆسیەکانی دادگاییکردنیان لە دادگای مووسڵدایە.
پێگەی “دارکا مازی”، لە ڕێکەوتی 14/10/2025دا هەواڵێکی لەبارەی پارچە زەوییەکەوە بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ، بەرامبەر ناوچەی کۆکجەلی لە نزیک کۆمەڵگەی شرووق هەڵکەوتووە و سەر بە شارەوانی مووسڵە و لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبیەوە داگیرکرابوو، دواتر ئەم زەوییە کە پارچەیەکی زۆر گەورەیە، دابەشکرا بەسەر چەند پارچە زەوییەکی بچووک و فرۆشرابوون. ئەمەش وایکرد دادگای مووسڵ دۆسیەیەکی یاسایی لە دژی ئەو کەسانە بکاتەوە کە دەستیان لەم گەندەڵییەدا هەیە.
دارکا مازی دۆسیەی گەندەڵی حەشدی شەعبی لە مووسڵ بڵاو دەکاتەوە
سەرچاوەکانی دارکا مازی ئاشکرایان کردووە، دوای ئەوەی ئەم هەواڵە بڵاوکرایەوە، ئەوانەی دەستیان لەم بابەتەدا هەیە، واتە دەستیان لە فرۆشتن و دابینکردنی کەرەستەی بیناسازی و وەرگرتنی پارچە زەوییەکاندا هەبووە، ئێستا لە دادگای مووسڵدا سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دادوەر ڕائد کە سەرۆکی دادگای مووسڵە، بەشێوەیەکی شەخسی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیە دەکات، بەڵام یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی بە ناوی “وەعد قدو” بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دادگای مووسڵ دۆسیەکەیان هەڵپەساردووە تا ئەوکاتەی کە هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی دێت.
دارکا مازی هەروەها زانیویەتی کە “وەعد قەدو” هۆشداریی داوەتە تۆمەتباران کە لە ڕێگەی ئەفسەرێکی ئیدارەی پاسپۆرتی مووسڵەوە بە ناوی “رائید محەممەد” پاسپۆرت بۆ خۆیان دروست بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەر ئەم دۆسیەیە لە بەرژەوەندی ئەوان یەکلایی نەکرێتەوە، بتوانن عێراق بەجێبهێڵن و هەڵبێن.
ناوی تۆمەتبارەکان بریتین لە:
1- جەعفەر جەمیل، برای فەرماندەی لیوای 30 ژمارەی تەلەفۆنی 009647510543887.
2- سەید حەیدەر ئەلئەعەرەجی، فەرماندەی یەکینەی دەستوەشێن لە لیوای 30ی میلیشیاکانی حەشد، ژمارە تەلەفۆنی 009647726002228.
3- عەلا، ناسراو بە ئەبو ورود، لێپرسراوی نووسینگەی فەرماندەی لیوای 30ی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
4- عەبدوڵڵا هاشم ناسراو بە عەبدوڵڵا وەحش، ئەفسەری هەواڵگری لیوای 30ی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
5- ئەحمەد دیزاق، خۆشکەزای فەرماندەی لیوای 30، ژمارەی تەلەفۆنی 009647706406993.
6- سەددام، ناسراو بە سەدام چکن و ئەبوو ئیبراهیم، ئەم کەسە پارەی زەمانەتی داوە بۆ دروستکردنی زەوییە فرۆشراوەکان، ژمارەی تەلەفۆنەکەی 009647512187376 یە.
7- زەینولعابدین ناسراو بە زینو، ژمارەی تەلەفۆنەکەی 009647500977198.
8- فیراس، لە گۆڕستانی گۆکجەلی کاردەکات و هاوپەیمانی عەبدوڵڵا وەحشە.