هاوسەرۆکی ئیدری دەم پارتی، سزای 13 جار زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا

هاوسەرۆکی ئیدری دەم پارتی، سزای 13 جار زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا

ئەو ڕووداوەی کە سەلچوک لەسەری دادگایی دەکرێت، 9 ساڵ لەمەوبەر لە ئیدر ڕوویداوە.

مەهمەت سەلچوک هاوسەرۆکی پێشووی دەم پارتی لە ئیدر، لەو دۆسیەیەی کە لەسەری دادگایی کرابوو، سزایەکی زۆر قورسی بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دادگای یەکەمی سزای قورسەکانی ئیدر، لە دانیشتنی 14ی ئەم مانگەدا بە تۆمەتی کوشتنی 13 ئەفسەری پۆلیس، سزای قورسی 13 جار زیندانی هەتاهەتایی بەسەر مەهمەت سەلچوکدا سەپاند.

ئەو ڕووداوەی کە سەلچوک لەسەری دادگایی دەکرێت، 9 ساڵ لەمەوبەر لە ئیدر ڕوویداوە. لەو ڕووداوەدا، لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پۆلیسی دەوڵەتی تورکدا لە نزیک دەروازەی سنووری دلووجوو، بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگاکەدا تەقیەوە و بەهۆیەوە 13 پۆلیسی تورکیا کوژرابوون.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئیدر، دوای 9 ساڵ لە تەقینەوەکە، بە پشتبەستن بە سکاڵایەک لێکۆڵینەوەی دەستپێکردبوو. لە چوارچێوەی ئەم لێکۆڵینەوەیە، مەهمەت سەلچوک، هاوسەرۆکی پێشووی دەم پارتی، ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دواتر زیندانی کرابوو. سەلچوک کە تا ڕۆژی دانیشتنی دادگا لە زیندانی ئەلعەزیزی ڕاگیرابوو، بەم بڕیارەی دادگا یەکێک لە توندترین سزاکانی بەسەردا سەپێندرا.

Share

پوستێن ھەمان بەش